دیداری نێوان پیره ملیاردێره‌كه و گه‌نجه دیكتاتۆره‌كه به دوور نازانرێت
K24 - هه‌ولیر
له گۆشه‌یه‌كدا، دیكتاتۆرێك وه‌ستاوه، كه ناتوانرێت پێشبینی كرداره‌كانی بكرێت، ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌ی سه‌ربه نه‌وه‌ی سێسه‌می ئه‌و خێزانه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی كۆریای باكوور به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ئه‌و خێزانه‌ی سه‌رده‌مانیكه به "ره‌فتار نامۆ" ناسراون و به زوویی په‌لوپۆیان به‌سه‌ر جومگه‌كانی وڵاته‌كه‌دا هاویشت، تا ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌ڵێن" هێزی پێویستمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ساره‌كه به ته‌واوی وێران بكه‌ین.
له گۆشه‌یه‌كی دیكه‌ش، سه‌رۆكی ئه‌مریكی راوه‌ستاوه، ئه‌و پیره ملیاردێره‌ی خاوه‌ن زمانیكی زبره و له هیچ سه‌رۆكێكی پێش خۆی ناچێت، ته‌نانه‌ت یه‌كه‌مین 100 رۆژی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی وای نیشاندا، رێبه‌ری جیهانێكی ئازاده. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌رچییه‌ك به ده‌میدا بێت بیڵێت، له‌وانه‌شه له كۆتایشدا وشه‌ی دڵ رازیكه‌ری له ده‌م بێته ده‌ره‌وه.
چونكه رۆژی 1/5/2017 وشه‌ی وه‌های له ده‌م ده‌رچوو بوو. تره‌مپ قسه‌ی جیاوازی به‌رامبه‌ر "گه‌نجه دیكتاتۆره‌كه" كرد، قسه‌گه‌لێك له‌گه‌ڵ جوڵه‌ی كه‌شتیگه‌لیی جه‌نگیی و زه‌به‌لاحی ناو زه‌ریاكاندا یه‌كناگرێته‌وه، چونكه ئه‌و له لایه‌ك له‌شكری ناردووه‌ته نیمچه دوورگه‌ی كۆریی و له‌ولاشه‌وه ده‌ڵێت" زۆر روونه كیم جۆنگ ئون كه‌سێكی زیره‌ك و فێڵبازه".
نه‌ك ته‌نها ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو گوتوویه‌تی" ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی دیداریم بۆ بڕه‌خسێت، به دڵنیاییه‌وه به دیداری شه‌ره‌فمه‌ند ده‌بم".
دوای ئه‌و قسانه‌ش خه‌ڵكی ده‌پرسن" به راستی ئه‌گه‌ر ئه‌و دووانه دیداره‌كه سازبكه‌ن چی رووده‌دات؟".
تره‌مپ پێشتر له دیداریكی كه‌ناڵی "CBS " گووتوویه‌تی" خه‌ڵكی ده‌پرسن، ئایا "كیم جۆنگ ئون كه‌سیكی عاقڵه؟"، به‌ڵام من به راستی هه‌ستم پێنه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی قسه‌كانم نه‌قۆزنه‌وه ده‌توانم بڵێم" ئه‌و گه‌نجێكی 26 بۆ 27 ساڵی بوو كاتێك باوكی مرد و ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، ئه‌و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا ده‌كات كه له راستیدا شه‌ڕه‌نگێزن، به تایبه‌تی جه‌نه‌راڵه‌كان و كه‌سانی دیكه‌ش، توانی له‌و ته‌مه‌نه منداڵییه‌دا ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست".
تره‌مپ ئه‌وه‌شی گووت" من دڵنیام زۆر كه‌س هه‌بوون ویستیان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی لیوه‌ربگرن، چ مامی و چ كه‌سانی دیكه‌ش، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتوو بوو له (پاریزگاریكردن له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی) بۆیه زۆر روونه كه ئه‌و كه‌سێكی زۆر زیره‌ك و فێڵبازه".
ئه‌و لێدوانانه‌ی تره‌مپ شه‌پۆلێك بۆچوون و لیكدانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه‌و ده‌رباره‌ی بوونی خواستێك بۆ زه‌مینه‌سازی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی دیپلۆماسی و دانووستان پرسیار ده‌كه‌ن.
له تۆماره‌كانی مێژووی دیپلۆماسییه‌تدا، دیداری راسته‌وخۆی نێوان ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه، ده‌بووه رووداوێك كه هه‌میشه باسبكرێت و بگووترێت هاوشێوه‌ی نه‌بووه.
به‌ڵام دیداره‌كه‌ی نێوان (هیتله‌ر و رۆزفێڵت) له كاتی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، یان دیداری نێوان سه‌دام حسێن و جۆرج بووشه‌كان ( باوك و كوڕ) له ئۆفیسه‌كانیان. هیچ كاتێك رووینه‌دا.
دیداری دیكه‌ش هه‌بوون كه به كرده‌یی ئه‌نجامدراون، وه‌ك دیداری نێوان "جۆن كینێدی" و "نیكیتا خرۆشۆف" سه‌رۆكوه‌زیرانی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشوو له ڤییه‌نا، یان چوونی "ریچارد نیكسۆن" بۆ چین، له‌و كاته‌ی به‌سته‌ڵه‌كی نیوان چین و ئه‌مریكا زۆر سه‌خت ببوو، ئه‌و بڕیاریدا بچێته دیداری سه‌رۆكی پێشووتری چین " ماوتسی تۆنگ".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و دیدارانه پێش داهێنانی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا گرنگانه بوون كه ئێستا به‌رده‌ستن، وه‌ك ئینته‌رنێت، په‌خشی راسته‌وخۆ، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه خێراكان، ئه‌وانه‌ی تره‌مپ زۆر باش ده‌زانیت هه‌ن و زۆر خراپ به‌كاریان ده‌هێنێت.
ئێستاش بیرۆكه‌ی دیداری راسته‌قینه‌ی نێوان سه‌رسه‌ختترین دوژمنه‌كانی مێژوو، سه‌ریهه‌ڵداوه، هه‌رچه‌نده هه‌ر هه‌وڵێكی سه‌رگرتنی دیداری نێوان ئه‌و دوو وڵاته كۆمه‌ڵێك له‌مپه‌ری گه‌وره‌ی له پێشدایه.
وای دانێین قسه‌كانی تره‌مپ میزه‌ڵدانێكی تاقیكردنه‌وه‌یه هه‌ڵیداوه، به‌ڵام زۆر به جدی وه‌رگیراوه، ئایا له ره‌وشێكی له‌و شێوه‌یه‌دا، دیداری نێوان ئه‌و دووانه پێویستی به چییه؟.
له‌وانه‌یه یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی بۆ جێگه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون دیاری بكرێت، ناوچه‌ی له چه‌كداماڵراوی نێوان هه‌ر دوو كۆریا بێت، دیمه‌نه‌كه‌ش زۆر له فیلمه سینه‌ماییه‌كان بچێت، كاتێك ده‌بینیت ژوورێك درووستكراوه نیوه‌ی له خاكی كۆریای باكووره و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی له خاكی كۆریای باشووردایه و مێزێكی گفتوگۆ له ناوه‌ڕاسته‌كه‌یدا دانراوه و هه‌ر به‌شێكی كه‌وتووه‌ته سنووری وڵاتێكه‌وه.
دوور نییه ئه‌و شوێنه وه‌ك باشترین شوین بۆ دیداره‌كه هه‌ڵبژێردرێ، ئه‌و شوێنه‌ی ئێستا گرژییه‌كانی نێوانیانی گه‌یاندووه‌ته لوتكه‌ی ته‌قینه‌وه و پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش جێگره‌كه‌ی تره‌مپ سه‌ردانی كرد. له‌وانه‌شه له ناوچه‌یه‌كی وڵاتی چین بێت، كه ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌رێكی دووره.
ئایا شوێنی دیكه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پیره ملیاردیره و ئه‌و گه‌نجه دیكتاتۆره تێیدا كۆببنه‌وه؟" ئایا ده‌كرێت له سویسرا كه به بێلایه‌نی به ناوبانگه ئه‌نجام بدرێت؟.
كێشه ئه‌وه‌یه كیم جۆنگ ئون زۆر به ده‌گمه‌ن گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه ده‌كات، هه‌ر چه‌نده ساڵانێك له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا له سویسراش خوێندوویه‌تی. له وانه‌شه دیداره‌كه له كۆشكی سپی به‌رێوه‌بچێت، چونكه هه‌ر له‌وێ له كاتی پێشوازیكردنی له عه‌بدولفه‌تاح سیسی مشتومڕێكی زۆری هێنایه ئاراوه و بریاره له‌م مانگه‌شدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا ببینێت، ئه‌و دووانه‌ش لای وڵاتانی رۆژئاوا، به نه‌یار و دوور له پره‌نسیپه‌كانی ئه‌مریكا ناسراون.
له‌وه‌ش نامۆتر ئه‌وه‌یه بیر له‌وه بكه‌یته‌وه كیم جۆنگ ئون، ڤیزای چوونه ئه‌مریكای ده‌ستكه‌وێت یان له‌سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ی مۆری هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكا لێبدرێت، له وانه‌یه زۆر نامۆ بێت، به‌ڵام شتی زۆر نامۆتر له مێژوودا روویداوه‌و بینراوه.
له‌وانه‌شه ئه‌و دیداره له شوێنێكی پێشبینی نه‌كراو نامۆ ئه‌نجامبدرێت، چونكه ساڵی 1998 جۆرج بووشی باوك، له‌سه‌ر كه‌شتییه‌ك له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی ماڵتا چاوی به "میخائیل گۆرباتچۆڤ" سه‌رۆكی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشوو كه‌وت و گفتوگۆیان له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه كرد كه له ناو یه‌كێتی سۆڤییه‌ت و وڵاتانی ئه‌وروپا رووی‌دابوو. ئه‌و دیداره‌ش ساڵانێك بووه هۆی ناوبانگ زڕاندنی ئه‌و دوورگه بچووكه‌ی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
دوورگه‌ی ماڵتاش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وه‌ك گۆنگره ئه‌فسانه‌ییه‌كه‌ی "یاڵتا" بوو، كه ساڵی 1945 له نیمچه دوورگه‌ی "كریمیا" له نێوان سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانانی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م( رۆزفێڵت، ونستۆن چه‌رچڵ، جۆزیف ستالین) به‌ڕێوه‌چوو و له‌وێوه نه‌خشه رێگایان بۆ ئه‌وروپای پاش جه‌نگه‌كه داڕشت.
ئه‌مریكا خۆیشی هه‌ندێك جار شوینی ئه‌نجامدانی ئه‌و دیداره هه‌ستیارانه بووه، هه‌ر له‌وێ رێككه‌وتننامه‌ی "كامپ د‌یڤید" له ژێر چاودێری "جیمی كارته‌ر، له نیوان (مه‌ناحم بیگن و ئه‌نوه‌ر سادات) سه‌رۆكی پێشووتری میسری واژۆكرا.
دیداری زۆری له‌و شیوه‌یه له مێژوودا به‌رێوه‌چووه، ساڵی 1905 "سیودۆر رۆزفێلت" سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا له نێوان هه‌ر دوو وڵاتی رووسیا و ژاپۆن كه دژی یه‌ك ده‌جه‌نگان، نێوه‌ندگیری كرد‌و دانووستاندنی ئاشتی به‌رپاكرد، ئه‌وه‌ش له‌و جێگه‌یه بوو كه هه‌مووان به دووریان ده‌زانی دیداری له‌و شێوه‌ی تێدا سازبدرێت.
ئه‌ی پیۆنگ یانگ بۆ ئه‌و دیداره گونجاوه؟
پێشتر نموونه‌ی زۆر هه‌ن بۆ ئه‌وه، نێردراوی ئه‌مریكی چوون و یه‌كێك له‌وان مادلین ئۆلبرایت بوو، سه‌رۆكوه‌زیره‌كانی پێشووی ژاپۆنیش چوون، به‌ڵام روون نییه سه‌رۆك كیم جۆنگ و داروده‌سته‌كه‌ی ئاره‌زووی چوونه ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن یان پێیانوایه له وڵات چوونه ده‌ره‌وه، هێزه كاریگه‌ره‌كه‌یان له ده‌ست ده‌چێت. ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یه كه بووه‌ته هۆی كۆنترۆڵكردنی ته‌واوه‌تی جومگه‌كانی وڵاته‌كه.
دیداره‌كه‌ی نێوان كیم جۆنگ ئون و دۆناڵد تره‌مپ جگه له ناوچه‌ی له چه‌كداماڵراوی نێوان هه‌ر دوو كۆریا، له هه‌ر جێگه‌یه‌كی دیكه ئه‌نجامبدرێت، رووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره ده‌بێته‌وه، ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره شوێنه‌كه بپارێزرێت، چونكه له‌وانه‌یه رووداوێك بێته پێشه‌وه هه‌مووشتێك بۆ هه‌تاهه‌تایه بگۆڕێت.