میدیایه‌كی بریتانیا ره‌تی ده‌كاته‌وه كه كریستیانۆ خاوه‌نی 400 گۆڵ بێت
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به تۆماركردنی هاتریكێك ئاهه‌نگی گێرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی به درێسی ریال مه‌درید گه‌یاندۆته 400 گۆڵ، به‌ڵام میدیایه‌كی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه كریستیانۆ 400 گۆڵی هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 3 ئایاری 2017، پێگه‌ی daily mirrorـی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ 400 گۆڵی نییه و خاوه‌نی 399 گۆڵه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه 7 ساڵ پێش ئێستا له لالیگا كریستیانۆ گۆڵێكی له یانه‌ی ریال سوسیداد تۆمار كرد، دواتر ئه‌و گۆڵه ڕه‌تكرایه‌وه و بۆ كلیپه‌ر پیپی به‌رگریكار نووسرا، چونكه له كاتی تۆماری ڤیدیۆی ده‌ركه‌وت پیپی ئاراسته‌ی تۆپه‌كه‌ی به‌ره‌و هێڵی گۆڵی سوسیداد گۆڕیوه نه‌ك كریستیانۆ، ئه‌مه‌ش له تۆماره‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ئه‌رشیڤ كرا.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هاتریكی تۆمار كرد و پێیه‌كی یانه‌كه‌ی خسته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.