پیۆنگ یانگ هۆشداری ده‌داته چین
K24 - هه‌ولێر:
میدیا فه‌رمییه‌كانی كۆریای باكوور، هۆشداری توند دژی چین بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و وڵاته‌ی به هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی پیۆنگ یانگ داده‌نرێت و ده‌ڵێن" پێویسته به‌یجینگ (په‌كین) هه‌ست بكات هقه‌رزاری كۆریای باكووره، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاریی لێبكه‌ین.
ئاژانسی فه‌رمی كۆریای باكوور هۆشداری داوه‌ته چین و رایگه‌یاندووه "چاره‌نووسێكی مه‌ترسیدار" چاوه‌ڕوانییه‌تی ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌برو ئارامیی كۆریای باكوور تاقیبكاته‌وه.
هاوپه‌یمانێتی نێوان كۆریای باكوور و چین له سه‌رده‌می جه‌نگی كۆریا له ساڵانی (1950 - 1953) ده‌ستیپێكرد، چین به یه‌كه‌مین هاوپه‌یمانی بازرگانی كۆریای باكوور و دیارترین لایه‌نه كۆمه‌كبه‌خشه‌كان به‌و وڵاته داده‌نرێت.
به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته پاشه‌كشه‌ی كردووه، چونكه چین ترسی زیاتری له خواسته ئه‌تۆمییه‌كه‌ی پیۆنگ یانگ بۆ درووستبووه، مه‌ترسییه‌ك كه قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی هه‌رێمایه‌تی به دوادادێت.
چین داوای له لایه‌نه سه‌ره‌كییه ناكۆكه‌كان (ئه‌مریكا و كۆریای باكوور) كردووه ره‌وشه‌كه ئاڵۆتر نه‌كه‌ن. مانگی شوبات / فێبرایه‌ری رابردووش رایگه‌یاند" تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئیدی "خه‌ڵووز" له كۆریای باكوور ناكڕێت، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له سه‌رچاوه ئابوورییه گرنگه‌كانی پیۆنگ یانگ و وه‌ك دراوی قورسی ئه‌و وڵاته ئه‌ژمارده‌كرێت.
میدیاكانی وڵاتی چین داوای توندكردنی ئابڵۆقه ئابوورییه‌كانی سه‌ر كۆریای باكوور ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی نوێی ئه‌نجامدا.
ئێستا ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی كۆریای باكوور به چین ده‌ڵێت" پێویسته چین سه‌بر و ئارامی پیۆنگ یانگ تاقینه‌كاته‌وه، به‌ڵكو پێویسته بیر له‌و چاره‌نووسه مه‌ترسیداره بكاته‌وه كه له حاڵه‌تی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور به‌رۆكی ده‌گرن.
ئه‌و قسانه‌ش به واتای ئه‌وه دێن كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو هاوپه‌یمانه دێرینه به‌ره‌و تێكچوون ده‌چێت، ماوه‌ی زیاتر له 5 ساڵیشه "كیم جۆنگ ئون" پۆستی سه‌رۆكی كۆریای باكووری وه‌رگرتووه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌چووه‌ته چین.
له هه‌مانكاتدا واشنتۆن فشار له چین ده‌كات، تا فشاری زیاتر بخاته‌سه‌ر پیۆنگ یانگ.