سەعدی پیرە: هیچ هەڵەیەک لە دەقی رێكکەوتنی ستراتیژی پارتی و یەکێتی نییە

"تەنیا ئەوانە دەتوانن رێککەوتنەکە هەڵبوەشێننەوە، کە رێککەوتنەکەیان ئەنجامداوە"

K24 - ھەولێر

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گوتارێکدا، کە لە کۆنگرەی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشکەشیکرد و گوتی، هەڵە لە دەقی رێککەوتننامەی ستراتیژی نێوان یەکێتی و پارتی نییە، ئەگەر هەڵەیەکیش هەبێت، ئەوا لە شێوەی جێبەجێکردنییەتی.

ئاماژەی بەوەشدا، تەنیا ئەوانە دەتوانن رێککەوتنەکە هەڵبوەشێننەوە، کە رێککەوتنەکەیان ئەنجامداوە.