کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ئینستاگرامیش ریکۆردی تۆمارکرد
K24- هەولێر
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزانی تۆپی پێ ژمارەی فۆلۆوەرسەکانی لە ئینستاگرام بگاتە 100 ملیۆن و چەند رۆژێک دوای تۆمارکردنی 100 گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ، لە ئینستاگرامیش ژمارە 100ی تۆمارکردن
ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەی فانەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ئینستاگرام 100 ملیۆن فۆلۆوەرسی تێپەڕاند و بووە یەکەم یاریزانی تۆپی پێ ئەوەندە فۆلۆوەرسەی لەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە هەبێت، کە زیاتر تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکان. کریستیانۆ تاکو ئێستا لە ئینستاگرام 1.800 بڵاوکراوەی هەبووە، جگە لە ئینستاگرام لە تویتەر 51 ملیۆن فۆلۆوەرس و لە فەیسبووکیش 120 ملیۆن لایکی هەیە.
دوای رۆناڵدۆ لە ئینستاگرام نێیمار داسێلڤا بە 74 ملیۆن و لیۆنێل مێسیش بە 71 ملیۆن لە ریزبەندی یاریزانانی تۆپی پێ لو رووی زۆری فانەوە لە پلەی دووەم و سێیەم دێن.