سه‌رۆكی دادگایه‌ك سه‌ربازێكی به‌هۆی ده‌ستگیرانه‌كه‌یه‌وه كوشتووه
K24 - هه‌ولێر:
دادوه‌رێكی میسری به چه‌كه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی، پاش دروستبوونی شه‌ره قسه و ده‌نگه ده‌نگ، سه‌ربازێكی له به‌رچاوی ده‌ستگیرانه‌كه‌ی كوشتوو و ئیستا ئۆفیسی رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی قاهیره‌ی داواكاری گشتی له‌گه‌ڵ دادوه‌ره‌كه‌دا سه‌رقاڵی لیكۆڵینه‌وه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاسایش رایگه‌یاند" دادوه‌ره‌كه له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی شاری نه‌سر ته‌قه‌ی له‌و سه‌ربازه كردووه و هۆكاره‌كه‌شی ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوانیان بووه".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، سه‌ربازه‌كه كه ناوی (م.س) به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گوللـه‌یه‌ك له‌سه‌ر سنگی كوژراوه و پاش ئه‌وه دادوه‌ره‌كه خۆی راده‌ستی به‌شی یه‌كه‌می پۆلیسی شاری نه‌سر كردووه‌و چه‌كه‌كه‌شی داوه پێیان. سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت" دادوه‌ره‌كه گوتوویه‌تی" سه‌ره‌تا كێشه‌كه له‌وه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، كه من پێموابووه، ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ئه‌و سه‌ربازه به نیازی دزییه له‌و شوێنه‌دا"، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كچه له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كه‌دا كه ده‌ستگیرانی یه‌كترین چوونه‌ته ئه‌و شوێنه‌و ئه‌ویش بۆ كڕینی هه‌ندێك پێداویستی چووه‌ته ژووره‌وه".
دوێنێش له میانی به‌رنامه‌ی "العاشرة مساءً" رۆژنامه‌نووس "وائل ئه‌لئبراشی"، ئه‌و دۆسێی هه‌ڵدایه‌و ئه‌و بابه‌ته‌ش بووه‌ته مایه‌ی شۆك و سه‌رسورمان، چونكه كه‌س باوه‌ڕ ناكات دادوه‌رێك كه سه‌رۆكی دادگایه، سه‌ربازێك به‌هۆی گوومان له ده‌ستگیرانه‌كه‌یه‌وه بكوژێت.
هه‌ر بۆیه پێشكه‌شكاری ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش به سه‌رسورمانه‌وه گووتی" زۆر سه‌یر و شۆكهێنه‌ره، كاتێك ببیستیت، سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كان به چه‌ك گه‌نجێك بكوژێت كه خه‌ریكی خۆئاماده‌كردن بوو بۆ ژیانێكی نوێ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی مشتومڕێكه‌وه كه پێویست نه‌بووه بگاته ئه‌و ئاسته كاره‌ساتباره، چونكه ئه‌و دادوه‌ره ده‌بوو بزانێت هه‌موو كێشه‌كان به یاسا چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه خێزانێكی وێرانكردوو و په‌نای بردووه‌ته‌به‌ر چه‌ك و خۆی ریسواكرد".