كوشتن و خۆكوژی 3 هه‌زار كارمه‌ند به فه‌یسبووك زیاد ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فه‌یسبووك، رایگه‌یاند" ساڵی داهاتوو 3 هه‌زار كارمه‌ندی دیكه بۆ چاودێریكردنی راپۆرته تایبه‌ته‌كانی" به‌رهه‌مه نه‌گونجاوه‌كان" كه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوده‌كرێنه‌وه، داده‌مه‌زرێنن و هه‌موو ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به تاوانه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن له‌سه‌ر تۆڕه‌كه لاده‌به‌ن".
مارك زوكه‌ربێرگ له په‌یجی تایبه‌تی خۆیه‌وه له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی نووسی " له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا خه‌ڵكانیكمان بینی زیانیان له خۆیان و فه‌یسبووك دا، كاتێك له رێگه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆو ڤیدیۆكانی كه دواتر بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانیمان، بۆیه بیرمان له‌وه كردووه‌ته‌وه خزمه‌تی باشتر پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگا بكه‌ین".
ئه‌م قسانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فه‌یسبووك پاش ئه‌وه هات كه هه‌فته‌ی رابردوو، باوكێك له تایلاند، له میانی په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووكه‌وه كوڕه‌كه‌ی خۆی كوشتبوو، پۆلیسی ئه‌و وڵاته هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاستكرده‌وه و پاش مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ، زیاتر له 370 هه‌زار كه‌س ئه‌و تاوانه‌ی بینیبوو ئه‌وكات فه‌یسبووك ڤیدیۆكه‌ی سڕیبووه‌وه. جگه له‌وه‌ش تاوانی دیكه‌ی كوشتن و لێدان و ده‌ستدرێژی سێكسی له رێگه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووكه‌وه زۆر بڵاوكراوه‌ته‌وه.