وه‌زيرى شاره‌وانى: چيديكه نابێت ته‌نيا پشت به نه‌وت ببه‌ستين
K24- هه‌ولێر
وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، رايده‌گه‌يه‌نێت كه كه‌رتى گه‌شتوگوزار ساڵ به‌ساڵ له‌به‌ره‌وپێشچووندايه، نابێ چيديكه نه‌وت وه‌كو سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى پشتى پێ ببه‌سترێت.
نه‌ورۆز مه‌ولود، وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار له‌ميانه‌ى پێشكه‌شكردنى وتارێكدا له‌یه‌كه‌مین پێشنگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتیاری له‌سه‌ر ئاستی رۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ده‌بێت پشت به‌كه‌رتی گه‌شت و گوزار ببه‌سترێت چیدیكه، نه‌وت وه‌ك داهاتی سه‌ره‌كی پشتی پێ نه‌به‌سترێت ، چونكه كه‌رتی گه‌شت و گوزار له‌هه‌رێمی كوردستان ساڵ به ساڵ له به‌ره‌و پێشچوونی به‌رده‌وامدایه‌و وتیشی هه‌وڵمان داوه رۆتین له‌سه‌ر كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان كه‌مبكه‌ینه‌وه.