جوانترین ئاهه‌نگێرانه‌كانی كریستیانۆ و نهێنییه‌كانی
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید كه به مه‌كینه‌ی گۆڵتۆماركردن ناسراوه ساڵانه به شێوازی جیاجیا دوای تۆماركردنی گۆڵ ئاهه‌نگ ده‌گێرێت، له‌پشت هه‌ر ئاهه‌نگێكی، نهێنی و رازێكی شاراوه هه‌یه كه كریستیانۆ له دوای هه‌ژاندنی تۆڕی به‌رامبه‌ره‌كانی راسته‌وخۆ به‌هۆی ئه‌م جووله و ده‌ربڕینانه په‌یامی تایبه‌ت ده‌نێرێت، كه له‌م راپۆرته‌ی خواره‌وه كه به‌شێوه‌ی وێنه خراوه‌ته ڕوو.
ئه‌وه منــــــم
كریستیانۆ له‌م وێنه‌دا كه 71ـه‌مین گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال تۆمار كرد و ماوه‌یه‌كی زۆر دوای تۆماركردنی هه‌ر گۆڵێكی به‌م شێوازه ئاهه‌نگی ده‌گێرا و به به‌رامبه‌ره‌كانی ده‌ڵێت (ئه‌وه منم) ئه‌م كاره ده‌كه‌م.
هێشتا منـــم
كریستیانۆ كاتێك له هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگاله‌وه بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین گۆڵی به‌م شێوه‌یه ئاماژه بۆ هانده‌رانی ده‌كات و ده‌ڵێت: (هێشتا منــم)
هێمای چرنووك
كریستیانۆ ماوه‌ی 2 وه‌رزی له‌سه‌ریه‌ك له دوای تۆماركردنی هه‌ر گۆڵێكی ده‌سته‌كانی به‌رز ده‌كرده‌وه و به شێوه‌ی (چرنووك) په‌یامی بۆ منداڵه‌كه‌ی ده‌نارد كه به‌رده‌وام چرنووكی له باوكی ده‌گرت.
هێمن بوونه‌وه
ئه‌مجۆره ئاهه‌نگه‌ی كریستیانۆ زیاتر له به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا به گه‌شتی و له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌تایبه‌تی بووه، زیاتریش له یارییه گه‌وره و چاره‌نووسازه‌كان ماوه‌یه‌ك به‌مجۆره ئاهه‌نگی ده‌گێرا و داوای ئارامبوونه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ره‌كانی ده‌كرد.
بیركــــــردنه‌وه
كریستیانۆ له یاریگه‌ی ڤیسێنتی كاڵدیرۆنی تایبه‌ت به ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هاتریك تۆمار ده‌كات و به‌م شێوه‌یه ده‌چێته به‌رده‌م كامێرا و داده‌نیشێت و ده‌ستی به چه‌ناگه‌ی ده‌گرێـت و وه‌ك كه‌سێك ده‌رده‌كه‌وێت كه (بیرده‌كاته‌وه).
به گوێره‌ی میدیاكان مه‌به‌ستی كریستیانۆ له‌مجۆره ئاهه‌نگگێرانه ئه‌وه‌یه كه په‌یامێك ده‌نێرێت و ده‌ڵێت: ته‌نیا بارسێلۆنا بوونی نییه و ئێمه‌ش هه‌ین.
براوه و سه‌ركه‌وتوو
كریستیانۆ ماوه‌یه‌ك كاتێك گۆڵی تۆمار ده‌كرد، به‌م شێوه‌یه به‌ره‌و هانده‌ران رایده‌كرد و پاشان رووی به‌ره‌و یاریزانه‌كان ده‌سووراند و به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وت كه تێیدا ئاماژه بۆ كۆتایی هێنان به‌زه‌حمه‌تی و گه‌یشتن به لوتكه و سه‌ركه‌وتن ده‌كات.
خاوه‌نشكـــۆ
كریستیانۆ دوای ئه‌وه‌ی له قۆناهی هه‌شتی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه هاتریكی له دژی بایرن میونشن تۆمار كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پاڵه‌وانییه‌تییه ئه‌ورووپاییه‌كان گه‌یانده 100 گۆڵ، به‌م شێوه‌یه ئاهه‌نگی گێرا و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و ئێستا وه‌ك خاوه‌نشكۆیه‌ك له خۆی ده‌ڕوانێت.
كاتی دانیشتنــــــه
ئه‌مجۆره ده‌ركه‌وتن و ئاهه‌نگه تایبه‌ته‌ی كریستیانۆ دوای هاتریكه‌كه‌ی له دژی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ئاماژه‌یه‌كه بۆ خۆی كه ئه‌وان گه‌یشتوون به لووتكه كاتی پشوو و دانیشتنه.