نهێنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ئۆباما له‌گه‌ڵ ئه‌م خانمه سپی پێسته ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، دووجار داوای ده‌ستی خۆشه‌ویسته سپی پێسته‌كه‌ی كردووه، به‌ر له‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ مێشێلدا بكات، به‌ڵام هه‌ردووجار داواكه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه.
د‌یڤید گارۆ، له كتێبی "خه‌ونه‌كان له باوكمه‌وه" كه بیره‌وه‌رییه‌كانی ئۆبامایه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئۆباما پێشتر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ "شیلا میوشی جاگر" هه‌بووه.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه، ئۆباما له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، ئه‌و كاته‌ی له ویلایه‌تی شیكاگۆ ژیاوه، په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ جاگردا هه‌بووه و له زستانی 1986، كاتێك سه‌ردانی دایك و باوكی كچه‌كه‌ی كردووه، داوای كردووه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات.
به‌ڵام ئه‌و كاته دایك و باوكی جاگر، نیگه‌رانی خۆیان له‌و داواكارییه نیشانداوه و به ئۆبامایان گوتووه، كچه‌كه‌یان هێشتا بچووكه، ئه‌مه له كاتێكدا بووه ته‌مه‌نی كچه‌كه 23 ساڵ بووه و ئۆباماش 25 ساڵ، بۆیه داواكارییه‌كه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه.
دوای ساڵێك له‌م رووداوه، جاگر گارۆی هاوڕێی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، كه تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه‌سایه‌تی ئۆباما گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه و ئه‌و ئێستا ئامانجی گه‌وره‌ی هه‌یه و ده‌یه‌وێت له داهاتوودا ببێته سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
دواتر ئۆباما له زانكۆی هارڤارد وه‌رده‌گیرێت، جارێكی دیكه داوای هاوسه‌رگیری له جاگر كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش داواكه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی كتێبه‌كه، جاگر ئه‌و كاته، هیچ باوه‌ڕێكی به داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانییان نه‌بووه، بۆیه ره‌تیكردووه‌ته‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئۆبامادا بكات.
دوای ئه‌وه ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته به یه‌كجاری له‌یه‌ك جیابوونه‌وه و ئۆباما له كۆلێژی مافی زانكۆی هارڤارد ده‌ستی به خوێندن كرد و له‌وێش له‌گه‌ڵ میشێل یه‌كتریان ناسی.
هه‌رچه‌نده دوای ناسینی میشێل، ئۆباما په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جاگر به‌رده‌وامبووه، به‌ڵام به شێوه‌ی پچڕ پچڕ و دوای ئه‌وه‌ی ئۆباما له ساڵی 1992 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ میشێل كرد، په‌یوه‌ندی نێوانییان ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ماوه، ئه‌ویش ته‌نها په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بووه و یه‌كتریان نه‌بینیوه.
سه‌رچاوه: RT