پۆلیسی پیرزین: گه‌نجێكی 25 ساڵان كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، گه‌نجێكی دانیشتووی شاری زێڕینی هه‌ولێر، به ناوی (پۆڵا شێرزاد) ته‌مه‌ن 25 ساڵان، به سۆنده خۆی هه‌ڵده‌واسێت و كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت.
رائید شوان، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پیرزین، تایبه‌ت به وێبسایتی كوردستان 24ی راگه‌یاند، به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و گه‌نجه خێزانداره و به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، هاوسه‌ره‌كه‌ی چووه‌ته‌وه ماڵی باوكی.
به گوێره‌ی گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پیرزین، ئه‌و گه‌نجه چه‌ند جارێكی هه‌وڵیداوه هاوسه‌ره‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام بێ ئاكام بووه و به‌هۆیه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان (پۆڵا شێرزاد)، نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسیی له دوای خۆی جێهێشتووه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌و كه‌سه كردووه كه رێگره له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان كۆتاییان نه‌هاتووه، ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و گه‌نجه قوتابی قۆناغی چواره‌می به‌شی نێتوۆركی په‌یمانگای كۆمپیوته‌ری ئه‌هلی هه‌ولێره.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پیرزین رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.