دیارترین ئه‌و پێنج چه‌كانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه‌كراون
K24 - هه‌ولێر:
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵێك چه‌ك قه‌ده‌غه‌كراون و پێنج دیارترین له‌و چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوانه بناسه، كه دووانیان به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد به‌كارهاتوون.
1- بۆمبی ناپالم:
رووبه‌رێكی زۆری زه‌وی وێران ده‌كات و هه‌ندێكجاریش له كاتی خۆیدا ناته‌قێته‌وه، به‌ڵكو وه‌كو مینێكی چێندراو ده‌مێنێته‌وه، چه‌ندینجار به‌وجۆره چه‌كه، له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانی پێشووی عێراقه‌وه به‌رامبه‌ر به كورد به‌كارهاتوون و تا ئێستاش له هه‌ندێك ناوچه و گوندی كوردستان شوێنه‌وارییان ماوه و ژماره‌یه‌كیشیان نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه.
2- چه‌كی كیمیایی:
چه‌كی كیمیایی و گازه ژه‌هراوییه‌كان، زۆربنه‌یان خنكێنه‌ر و سووتێنه‌رن و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان، كۆئه‌ندامی ده‌مار و پێستی مرۆڤ هه‌یه و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه‌ن، ئه‌م جۆره چه‌كه‌ش له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی رووخا‌و له ساڵی 1988 له هه‌ڵه‌بجه به‌كارهێنرا، كه له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت، ئه‌و گازه ژه‌هراوییه‌ی به‌كارهاتووه، گازی سارینه، جگه له هه‌ڵه‌بجه‌ش، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان به چه‌كی كیمیایی و گازی ژه‌هراوی بۆردومان كراون.
3- بۆمبی خنكێنه‌ر:
ئه‌و جۆره بۆمبه، گازی ئۆكسجین له هه‌وادا ناهێڵێت و ده‌بێته هۆی خنكانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوێنه‌ن كه به‌و بۆمبه بۆردومان كراوه.
4- چه‌كی ناووكی:
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ زۆربه‌ی وڵاتان تاقیكردنه‌وه‌شی قه‌ده‌غه‌یه، چه‌كێكه كاریگه‌ره و توانایه‌كی به‌هێزی وێرانكردنی هه‌یه و شارێك به ته‌واوی وێران ده‌كات.
5- بۆمبی سووتێنه‌ر:
هاوشێوه‌ی چه‌كی ناووكییه، رووبه‌رێكی زۆر ده‌گرێته‌وه و ته‌واوی ئه‌و شتانه ده‌سووتێنێت كه له شوێنه بۆردومانكراوه‌كه هه‌یه.