بڕیارێكی نوێ به‌سوودی خانمه وه‌رزشوانه باڵاپۆشه‌كان درا
دوای 20 ساڵ فێدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی باسكه بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی به‌كارهێنانی سه‌رپۆش و له‌چكی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 4 ئایاری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی باسكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا موژده‌یه‌كی خۆشی بۆ یاریزانه باڵاپۆشه‌كان بڵاو كرده‌وه و كه تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دوای لێكۆڵینه‌وه و تاوتوێكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری به‌كارهێنانی سه‌رپۆش له‌لایه‌ن خانمانه‌وه، دواجار بڕیاری هه‌ڵگرتنی ئه‌و یاسایه درا.
له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی فێدراسیۆنه‌كه كه له هۆنگ كۆنگ رێكخرا، پاتریك بۆمانی ئه‌مینداری گشتی فیبا رایگه‌یاند به درێژایی ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه ئه‌م بڕیاره هه‌ڵگرن، له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشیاندا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی فێدراسیۆنه‌كه بڕیاره نوێیه‌كه‌یان په‌سه‌ند كردووه.
ئه‌م بڕیاره‌ی فیبا كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن وڵاته ئیسلامیه‌كانه‌وه پێشوازی گه‌وره‌ی لێكرا، خانمانی ئه‌نده‌نوسیا كه وڵاته‌كه‌یان له رووی دانیشتووانه‌وه گه‌وره‌ترین وڵاتی ئیسلامیه دڵخۆشن به‌م بڕیاره‌ی فیبا.