ھەشتایەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژی كوردانی عەلەوی
K24 - ھەولێر
لە ھەشتایەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژی كوردانی عەلەوی لە دەرسیم، چەندین چالاكیی جوراوجور بۆ بێرھێنانەوەی ئەم كارەساتە بەڕێوەچوون.
بە پێی ئامارە فەرمییەكانی دەوڵەتی توركیا 15 ھەزار كەس لە كۆمەڵكوژی دەرسیم كوژراون، بەڵام ئامارە نافەرمییەكان باس لە كوژرانی ژمارەیەكی زۆر زیاتر لە سەردەمی شۆڕشی سەید رەزا دەرسیمی دەكەن و لە كۆتایی شۆڕشەكەیدا بە ھەزاران كەس پەنای خۆیان بۆ چیاكانی دەوروبەری دەرسیم برد و ژمارەیەكی زۆری قوربانیان لە ناو ئەشكەوتەكانی ناوچەكە كۆمەڵكوژكران.
شۆڕشی دەرسیم بە سێدارەدانی سەید رەزا و حەوت ھاوكارانی لە شاری ئەلەزیز لە ساڵی 1937 كۆتاییھات، كە بۆ نزیكەی ساڵێك بەردەوامبوو.