ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشان هه‌ڵده‌بژێردرێن
K24 – هه‌ولێر
له دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی 17 كه‌س بۆ سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبه كه سێیانیان ده‌بنه ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و پێنجیش ده‌بنه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
سه‌عد خالد ئه‌ندامی كۆنگره به كوردستان24 رایگه‌یاند ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی بڕیاریان له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی سیسته‌می ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌س پێشنیاریانكرد سیسته‌می سكرتێری بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی پێشووی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وان پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان تێكه‌ڵاو به ململانێی سیاسی ناوخۆی حزبه‌كه‌یان ناكه‌ن.