به‌غدا ره‌تيكرده‌وه رێگه به مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مريكا بدات
K24 – هه‌ولێر:
نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق رايگه‌ياند، هيچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا نه‌كراوه بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له دواى شه‌ڕى داعش.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت, جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، به‌غدا رێگه به مانه‌وه‌ى سه‌ربازى هيچ وڵاتێك له‌سه‌ر خاكى عێراق نادات و ئه‌وه‌ى هه‌يه راوێژكار و راهێنه‌ر و شاره‌زاى ژماره‌يه‌ك ده‌وڵه‌تن.
هه‌روه‌ها هاتووه: عێراق رێگه به هيچ رۆڵێكى سه‌ربازى وڵاتانى بيانى له‌سه‌ر خاكى عێراق نادات له دواى شه‌ڕى داعش.
هه‌روه‌ها هاتووه: سه‌ركه‌وتنه‌كان به ده‌ست و بازووى هێزه عێراقييه‌كان به‌ديهاتوون.
روونيشيكردووه‌ته‌وه, به‌غدا پلانێكى ستراتيژى هه‌يه بۆ پێشخستن و به‌هێزكردنى توانا سه‌ربازييه‌كانى له ميانى راهێنان و پڕچه‌ككردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى توانا سه‌ربازييه‌كان و له‌و رووه‌شه‌وه به‌غدا ده‌رگاى كراوه‌يه به رووى هه‌موو ئه‌زموون و شاره‌زايه‌كى نێوده‌وڵه‌تييدا كه ببێته هاوكار و ده‌ستگرۆى عێراق له بنياتنانه‌وه‌ى هێزه‌كانى و رێكخستنه‌وه‌ى دامه‌زراوه سه‌ربازييه‌كانى به جۆرێك له توانايدا هه‌بێت رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه ناوخۆيى و ده‌ره‌كييه‌كان ببێته‌وه له چوارچێوه‌ى پێداويستييه‌كانى پاراستنى سه‌روه‌رى خاك و شكۆمه‌ندى ده‌وڵه‌تدا.
پێشتر چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌ك له ئه‌مريكاوه ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردبوو, له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى شانده‌كانى عێراق و ئه‌مريكادا لايه‌نى عێراقى پرسى مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مريكاى له دواى شه‌ڕى داعش هێناوه‌ته به‌ر باس.
له‌و باره‌يه‌وه ئاژانسى ئه‌سوشێيتد پرێس بڵاويكردبوويه‌وه, كه گفتوگۆى نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و ئه‌مريكا له باره‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مريكا له سه‌ر خاكى عێراق ته‌نانه‌ت له دواى كۆتايهاتنى داعش به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: RT