كيم جونگ ئون: ئاماده‌بن بۆ شكاندنى پشتى دوژمن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆرياى باكوور, كيم جۆنگ ئون, له ناوچه‌ى ده‌ريايى جێناكۆك له‌گه‌ڵ كۆرياى باشووردا داواى له سوپاى وڵاته‌كه‌ى كرد ئاماده‌بن بۆ "شكاندنى پشتى دوژمن".
كيم جۆنگ ئون يه‌كه‌كانى تۆپخانه‌ى سوپاى له هه‌ردوو دوورگه‌ى بچووكى كه‌ناراوه‌كانى وڵاته‌كه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه و فه‌رمانێكى سه‌ربازى ده‌ركرد بۆ ئاماده‌كارى ته‌واو.
سه‌رۆكى كۆرياى باكوور فه‌رمانيشى ده‌ركرد, سوپاى وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌بێت بۆ پشت شكاندنى دوژمن له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى يه‌كه‌م فه‌رمانى هێرشبردن.