ڤيديۆ.. ترهمپ سهرۆك وەزیرانی ئوسترالیا ئيحراج دەکات
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكى ئهمريكا, له ميانى پێشوازيكردنى له مالکەم تورنبال سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا، ميوانهكهى تووشى ئيحراجبوون كرد.
دوای کۆبوونەوەکە لە گرتەیەکی ڤیدیۆدا کە ئەمڕۆ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووهتەوە، ساتی تەوقە کردنی سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا پیشاندەدات، کە دۆناڵد ترەمپ هیچ کاردانەوەیەکی نابێت، بەرامبەر دەستهێنانی سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا بۆ تەوقەکردن لەگەڵی.
بەو هۆیەوەش سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا دەکەوێتە حاڵەتێکی نەخوازراو، بەرامبەر بە سەرۆکی ئەمریکا.
لە کۆبوونەوەکەشدا سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا دووباره پیرۆزبایی لە دهستبهكاربوونى دۆناڵد ترەمپ وهك سهرۆكى ئهمريكا كرد.
له بهرامبهردا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوانیشيان ترەمپ گووتی: "ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دەربارەی پەنابەران قسەمان کردووە و دەنگم بەسەر سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیادا بەرزکردووهتەوە هەواڵی بێ بنەما و ناڕاستی میدیاکانن".