شاره‌زایه‌كی ئه‌منی: كۆریای باكوور به‌هۆی كۆنتێنه‌ره‌وه چه‌كی ئه‌تۆمی له ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی ده‌ته‌قێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
شاره‌زایه‌كی ئه‌منی ئاشكرای ده‌كات، كۆریای باكوور له رێگای "كۆنتێنه‌ر"ـی گواستنه‌وه‌ی كاڵای بازرگانی، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه، هێرشی ئه‌تۆمی تۆقێنه‌ر بكاته سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
كریس دۆگڵاس، شاره‌زای ئه‌منی و تایبه‌تمه‌ند له بواری كاروباری تیرۆر، روونیكرده‌وه " پیۆنگ یانگ ده‌توانێت "چه‌كی كوشنده‌ی قورس" دزه‌پێبكاته ناو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه و به رێگای ئه‌و كۆنتێنه‌رانه‌ی گواسته‌وه و باركردن له هه‌ر به‌نده‌رێكی جیهانه‌وه بێت ده‌توانێت ئه‌و كاره ئه‌نجام بدان".
دۆگڵاس له په‌یمانگای سیاسه‌تی ستراتیژیی ئۆسترالی كارده‌كات و بۆ قسه‌كانیشی پشتی به‌وه به‌ستووه " كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی كۆریای باكوور دوور له چاوی كارمه‌ندانی گومرگ و هێزه ئه‌منییه‌كان، ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌گه‌یه‌ننه ئوسترالیا، بۆیه ناردنی هه‌ر كه‌ره‌سته و چه‌كێكی دیكه له‌و رێگانه‌وه كارێكی قوس نییه بۆ پیۆنگ یانگ".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی " ئه‌گه‌ر وڵاتێكی وه‌ك كۆریای باكوور، كه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ره‌سهپێهێنانی له‌سه‌ره ، به ئاسانی په‌نا بۆ ناردنی چه‌كی ئه‌تۆمی له رێگه‌ی ئه‌و كۆنتێنه‌رانه‌ی كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كان ده‌یگوازنه‌وه ئه‌مریكا یان وڵاتێكی هاوپه‌یمانی، چه‌كیش بنێرێت و له‌وێ بیته‌قێنێته‌وه".
دۆگڵاس ئه‌وه‌شی گوتووه" ئه‌و كۆنتێنه‌رانه‌ی كه‌شتییه‌كان ده‌یگوازنه‌وه، بۆ قاچاخچێتی بردنی مرۆڤ و ماده هۆشبه‌ره‌كان و كه‌لوپه‌لی دزراوی گرانبه‌هایش به‌كاردێت، له جیهانیشدا 17 ملیۆن "كۆنتێنه‌ر" هه‌یه. بۆیه ئاشكراكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ناو ئه‌و كۆنتێنه‌رانه‌دا كارێكی زۆر قورسه.
دۆگڵاس باسی سیناریۆیه‌كی دیكه‌شی كردووه و ده‌ڵێت" دوور نییه كۆریای باكوور چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی به‌سه‌ر زۆر كه‌ناراوی جیهاندا دابه‌شكردبێت و له یه‌ك كاتدا پێكه‌وه بیانته‌قێنێته‌وه".
به گێره‌ی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی خاچاغچێتیكردنی پیۆنگ یانگ به كه‌ره‌سته‌ی یاساغكراو و به‌رفراوانبوونی ئه‌و كارانه‌یه‌وه، داوای سزای نێوده‌وڵه‌تی زیاتریان بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته كرد.