كۆده وێرانكه‌ره‌كه له ئه‌پارتمانێكی تاوه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ دایه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن" له نامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، گرێبه‌ستی كڕینی ئه‌پارتمانێكی تایبه‌ت به نووسینگه‌ی سه‌ربازیی كۆشكی سپی، له تاوه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی، بۆ ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌كارێبهێنێت وه‌ك سه‌رۆك، بێ ئه‌وه‌ی هیچ سوودێكی مادی بۆ خۆی و هیچ كه‌سێكی دیكه‌ی دامه‌زراوه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌ربازیی كۆشكی سپی، ئه‌و ئامێره ده‌پارێزێت، كه كۆدی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی تێدایه و سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاتی بڕیاردان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئه‌تۆمی پێویستی پێیه‌تی، هه‌روه‌ها بچێته هه‌ر جێگه‌یه‌كیش بۆ ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی پێویستی پێیه‌تی. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌پارتمانه‌ی تاوه‌ره‌كه‌ی تێدایه به پارێزراوترین شوێنی جیهان داده‌نرێت.
له‌وه‌ته‌ی تره‌مپیش چووه‌ته كۆشكی سپی، ئه‌و كۆدانه‌ی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان، گرنگترین شتێكه كه وه‌ریگرتبێت.
ئه‌و كۆدانه، له جانتایه‌كی چه‌رمی ره‌شدایه، پێی ده‌گوترێت "جانتا خێراكه‌ی سه‌رۆك" یان " تۆپی پێ" و له لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌وه هه‌ڵده‌گیرێت، كه یاوه‌ری سه‌رۆك ده‌كات له هه‌موو گه‌شت و جوڵه‌كانیدا. ئه‌گه‌ر سه‌رۆكیش له ناوه‌نده‌كانی سه‌ركردایه‌تییه‌وه دوور بوو، له رێگه‌ی ئه‌و ئامێره‌وه فه‌رمانی هێرشی ئه‌تۆمی ده‌رده‌كات.
له باره‌ی كڕینی ئه‌و ئه‌پارتمانه‌ی تاوه‌ره‌كه‌ی تره‌مپه‌وه، كۆشكی سپی و ده‌زگای خزمه‌تی نهێنی و وه‌زاره‌تی به‌رگری، هیچ قسه‌یه‌كیان بۆ دابینكردنی هیچ شوێنێكی دیكه نه‌كردووه كه تره‌مپ لێیان ده‌مێنێته‌وه. وه‌ك هاوینه‌هه‌واری "مارئه‌لاجۆ" له پاڵم پیچی فلۆریدا، یان یانه‌ی نیشتیمانی تره‌مپ بۆ گۆڵف، كه ئێستا له‌و شوێنه‌دا پشووی هه‌فتانه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات و ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی نیوجێرسی.
به‌ڵام له نامه‌یه‌كدا بۆ نوینه‌رێكی دیموكراته‌كان "جاكی سیپه‌ر" ئه‌ندامی لیژنه‌كانی خزمه‌تی چه‌كداری و هه‌واڵگری، جیمس ماكسترافیك به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا نووسیوویه‌تی " ئه‌و ئه‌پارتمانه مۆڵكییه‌تێكی تایبه‌ته و گفتوگۆی به‌كرێگرتنی ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌كرێت كه نوێنه‌رایه‌تی خاوه‌ن موڵكه‌كه ده‌كه‌ن".