بۆ یەکەمجار کوردێک دەبێتە جێگری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عەرەب

لە کۆی 20 فیدراسیۆنی تۆپی پێی عەرەبی

K24- هەولێر

لە کۆی 20 فیدراسیۆنی تۆپی پێی عەرەبی بۆیەکەمجار کوردێک دەبێتە جێگری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عەرەب
عەبدولخاڵق مەسعوود، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەمیانی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عەرەب لە کۆی 9 دەنگ 6 دەنگی بەدەستهێنا و دوای حوسێن سەعید بووە دووەم عێراقی و یەکەم کورد ئەم پۆستە وەربگرێت.
سەرەتا بۆ بوون بە ئەندام لە کۆی 20 دەنگ عەبدولخاڵق مەسعوود توانی 18 دەنگ بەدەست بهێنێت و ببێتە ئەندام، ئینجا دواتر بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری فیدراسیۆنەکە سەرۆکە کوردەکە 6 بە 3 رکابەرییەکانی لە هاوتا ئیماراتییەکەی بردەوە و بە جێگری دووەمی فیدراسیۆنەکە دەستنیشانکرا.
ئەمیر تورکی لە سعوودیە بە سەرۆکی فیدراسیۆنەکە و محەمەد رەوراوە لە جەزائیر بە جێگری یەکەمی فیدراسیۆنەکە دەستنیشانکران، سەرۆکی فیدراسیۆنەکانی میسر، یەمەن، سوودان، ئیمارات، توونس و ئیمارات و کوێتیش بە ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عەرەب هەڵبژێردران.