ئه‌و 8 ریكۆرده‌ی هێشتا مێسی و كریستیانۆ نه‌یانتوانیوه بیشكێنن
لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ زیاتر له 10 ساڵه كۆنترۆڵی زۆربه‌ی ناسناوه كه‌سی و به كۆمه‌ڵه‌كانیان كردووه، به هه‌ردووكیان 9 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینیان به‌ده‌ستهێناوه، ده‌یان ریكۆردی گه‌وره‌یان تۆمار كردووه، به‌ڵام هێشتا هه‌شت ریكۆرد ماوه كه هیچ كامێكیان پێیان نه‌شكاوه.
1ـ زۆرترین گۆڵ له یاریی كۆتایی خولێكی ئه‌ورووپی
كریستیانۆ و مێسی چه‌ندانجار گه‌یشتوونه‌ته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، به‌س هیچ كامێكیان نه‌یانتوانیوه سه‌رووی 2 گۆڵ تۆمار بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا هێرشبه‌ری كۆچكردووی هه‌نگاری یانه‌ی ریال مه‌درید (پوشكاش) تاكه یاریزانه كه له یارییه‌كی كۆتایی خولێكی ئه‌ورووپی 4 گۆڵی تۆمار كردووه، له دوای ئه‌ویش (دی ستیفانۆ)ـی هێرشبه‌ری ریال مه‌درید دێت كه 3 گۆڵی تۆمار كردووه، هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ش گۆڵه‌كانیان له فایناڵیی 1960 بوو، كاتێك ریال مه‌درید به ئه‌نجامی (7 ـ 3) گۆڵ له یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیای برده‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا، مێسی له 2011 له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ 2 گۆڵی له مانچێسته‌ر یونایتد كردووه، كریستیانۆش له ته‌نیا گۆڵێك تێپه‌ڕی نه‌كردووه، ئه‌ویش له یارییه‌كانی فایناڵی چامپیۆنزلیگ 2008 و 2014 بوو.
2ـ زۆرترین ناسناوی ئه‌ورووپی
فرانسیسكۆ خیتۆی هێرشبه‌ری ئیسپانی تاكه یاریزانه كه 6 جار له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بۆته پاڵه‌وانی خولی ئه‌ورووپی له نێوان ساڵانی 1956 تا 1966، له دوای ئه‌ویش، پاوڵۆ مالدینی و ئه‌لیساندرۆ نێستا له‌گه‌ڵ میلان، دی ستیفانۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید هه‌ریه‌كه‌یان 5 جار بوونه‌ته خولی ئه‌ورووپی پێشوو و چامپیۆنزلیگی ئێستا.
له‌به‌رامبه‌ردا مێسی 4 جار و كریستیانۆش 3 جار توانیویانه ناسناوی چامپیۆنزلیگ بۆ یانه‌كانیان ببنه‌وه.
3ـ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی جیاواز:
تا ئێستا كلارێنس سیدۆرفی ناوه‌ڕاستكاری پێشووی هۆڵه‌ندی تاكه یاریزانه كه چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ 3 یانه‌ی جیاواز بردته‌وه كه پێكهاتوون له یانه‌كانی (ئه‌یاكس، ریال مه‌درید و میلان).
له به‌رامبه‌ردا رۆناڵدۆ ناسناوه‌كانی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ دوو یانه بووه كه بریتین له (مانچێسته‌ر یونایتد و ریال مه‌درید)، مێسی ـیش سه‌رجه‌م ناسناوه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا بووه.
4ـ گۆڵكردن له چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی جیاواز:
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ تاكه یاریزانه له مێژوودا له‌گه‌ڵ 6 یانه‌ی جیاواز له چامپیۆنزلیگ گۆڵیكردووه كه پێكهاتوون له یانه‌كانی (ئه‌یاكس، یوڤێنتۆس، ئینته‌ر میلان، ئه‌ی سی میلان، بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان، شكاندنی ئه‌م ریكۆرده‌ی زڵاتانیش زۆر بۆ كریستیانۆ و مێسی زه‌حمه‌ت و مه‌حاڵه.
5ـ زۆرترین گۆڵ له ته‌نیا وه‌رزێكی خولێكی ئه‌ورووپی:
رادمیل فاڵكاوی كۆلۆمبی تاكه یاریزانه له مێژووی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی ئه‌ورووپی كه له وه‌رزی 2010 ـ 2011 خاوه‌نی 18 گۆڵ بێت، له دوای ئه‌و كریستیانۆ به 17 گۆڵ له پله‌ی دووه‌م و مێسی به 16 گۆڵ له خانه‌ی سێیه‌م ده‌بینرێت.
6ـ زۆرترین گۆڵ له زۆرترین وه‌رزی خولی ئه‌ورووپی:
رایان گیگز، ئه‌ستێره‌ی وێڵزی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد 16 وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك گۆڵی له چامپیۆنزلیگ تۆمار كردووه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه به درێژایی مێژووی خوله‌كه.
له به‌رامبه‌ردا مێسی له 13 وه‌رزی به‌شداریكردنی له چامپیۆنزلیگ گۆڵیكردووه، كریستیانۆش له 12 وه‌رزی به‌شداریكردنی گۆڵیكردووه.
7ـ خێراترین هاتریك له چامپیۆنزلیگ:
هێرشبه‌ری فره‌نسی یانه‌ی ئۆڵمپیك لیۆن له ماوه‌ی 8 خوله‌ك هاتریكێكی مێژووی له چامپیۆنزلیگ له دژی دینامۆ زه‌گره‌بی كرواتی تۆمار كرد، كه تێیدا یانه‌كه‌شی له وه‌رزی 2011 بوو كاتێك به (7 ـ 1) گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، خێراترین هاتریكی كریستیانۆ وه‌رزی رابردوو بوو، كاتێك له ماوه‌ی 12 خوله‌ك 3 گۆڵی له دژی ماڵمۆی سویدی تۆمار كرد، له كاتێكدا مێسی به 16 خوله‌ك له چامپیۆنزلیگی 2012 هاتریكی له دژی لیڤه‌ركووزن تۆمار كرد.
8ـ به‌رزكردنه‌وه‌ی جامی جیهانی:
كریستیانۆ و مێسی هێشتا نه‌یانتوانیوه ناسناوی چامپیۆنزلیگ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كانیان ببه‌نه‌وه، كریس وه‌رزی رابردوو جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپای بۆ یه‌كه‌مجار بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له به‌رامبه‌ردا مێسی هێشتا هیچ ناسناوێكی گه‌وره‌ی بۆ تانگۆ نه‌بردۆته‌وه، 3 جاریش هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گه‌یاندۆته یاریی كۆتایی كۆپا ئه‌مێریكا، به‌ڵام شكستی هێناوه، هه‌ڵبه‌ت له یاریی كۆتایی مۆندیالی 2014 دیسان خه‌ونی وڵاته‌كه‌ی له گۆڕنا و به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا جامه‌كه‌یان له‌ده‌ستدا.