كۆنگرێس ئۆباما له مووچه‌ی خانه‌نشینی بێبه‌ش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ته‌له‌گراف" له وتارێكدا باس له‌وه ده‌كات، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته، له مووچه‌ی خانه‌نشیییه‌كه‌ی بێبه‌ش ده‌كات، به‌و پێیه‌ی پێشتر رایگه‌یاندووه، له بڕی وتارێك بۆ رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڕی 400 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كاته‌ی ئۆباما له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكادا بووه، پرۆژه یاسایه‌كی ره‌تكردووه‌ته‌وه، كه تایبه‌ت بووه به بڕینی مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ر هاتوو بڕه پاره‌یه‌كی زیاتریان له جێگه‌ی دیكه‌وه ده‌ستكه‌وت.
له ئێستاشدا ئۆباما، خه‌ریكه ده‌گاته هه‌مان هه‌ڵوێست و له‌لایه‌ن رۆژنامه‌كه‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ته‌رخانكراوه، به‌و هۆیه‌وه‌ش نوێنه‌رانی كۆمارییه‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن پرۆژه یاساكه نوێ بكه‌نه‌وه، به هیوای ئه‌وه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، واژووی له‌سه‌ر بكات و ئۆباما له مووچه‌ی خانه‌نشینی بێبه‌ش بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هیچ لێدوانێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه، به‌ڵام له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له ساڵی 2016، رایگه‌یاند، پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی به‌رپرسه هه‌ڵبژێردراوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.