داعش په‌نا بۆ بارهه‌ڵگره گه‌وره‌كان ده‌بات
K24 - هه‌ولێر:
داعش لایه‌نگرانی له بریتانیا هانده‌دات، تا ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌كانی ناوه‌ڕاستی شاری له‌نده‌ن بكه‌نه ئامانج و به‌هۆی بارهه‌ڵگری گه‌وره‌وه هێرش بكه‌نه‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و وڵاته.
رۆژنامه‌ی "تایمز"ـی بریتانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه، گۆڤاری ئه‌لیكترۆنی "دابق"ـی داعش له دوایین ژماره‌یدا چه‌ندین بابه‌تی به ناوی "تاكتیكه‌كانی تیرۆر" بۆ هاندانی لایه‌نگرانیان له بریتانیا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و هانیان ده‌ده‌ن شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان بكه‌نه ئامانج".
گۆڤاره‌كه‌ی داعش نووسیوویه‌تی " ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌كانی وه‌ك شه‌قامی ریجنت و دوار بیكادیلیی ناوه‌ڕاستی له‌نده‌ن ئامانجێكی نموونه‌یین بۆ په‌لاماردانیان. هه‌روه‌ها ئامانجی پێشبینیكراوی دیكه‌ش وه‌ك فێستیڤاڵه‌كان و گردبوونه‌وه گشتییه‌كان له‌و بانگه‌شانه‌ی داعشدا دیاریكراون و ئه‌گه‌ر په‌لاماردانیان هه‌یه.
گۆڤاره‌كه‌ی داعش ده‌رباره‌ی گونجاوترین رێگای هێرشكردن له‌و شوێنانه‌دا رێنمایی لایه‌نگرانی كردووه‌و بارهه‌ڵگری گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی هێرشه‌كه‌ی كۆتایی ساڵی رابردووی شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا به گونجاوترین ده‌زانێت بۆ ئه‌نجامدانی هێرشكردنه‌سه‌ر خه‌ڵك له‌و شوێنانه‌دا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به هێرش و په‌لاماره هاوشێوه‌كانی پێشووداوه كه به‌هۆیه‌وه توانیان خه‌ڵكێكی زۆر بكوژن، وه‌ك هێرشه‌كه‌ی شاری نیسی فه‌ره‌نسا له مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوودا كه به‌هۆیه‌وه 86 كه‌س به‌هۆی بارهه‌ڵگرێكه‌وه گیانیان له ده‌ستدابوو.