سروودێكی زەكەریا بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنەكانی ئێران بەكاردەھێندرێت

kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

سروودێكی ھونەرمەند زەكەریا عەبدوڵڵا بە ناوی كوردستان، لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەكانی ئێران لە شارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان بۆ ھاندانی خەڵك بەكار دەھێندرێت.

بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی تایبەت بۆ كوردستان24 نێردراون، ژمارەیەك لە تیمەكانی بانگەشە كردن بۆ كاندیدانی سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجوومەنی شار و گوندەكانی ئێران، لە شارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان، سروودی "كوردستان" كە لەلایەن ھونەرمەند زەكەریا عەبدوڵڵا گوتراوە، لە كەمپینیەكانی ھاندانی خەڵك بۆ دەنگدان بەكاندیدان لێدەدرێت و دەیانەوێت بەھۆی ئەم سروودە كوردییە خەڵكی شارەكانی كوردستان ھانبدەن دەنگ بە كاندیدانیان بدەن.