"ڤلادیمێر پوتنـێكی دیكه له دایكبوو
K24 - هه‌ولێر:
پێده‌چێت دیارده‌ی ناونانی منداڵانی تازه له دایكبوو به ناوی سه‌ركرده‌و سیاسییه ناوداره‌كان، بووبێته نه‌ریت و چاولێكه‌ری، دواین كه‌س منداڵێكیان به ناوی ئه‌وه‌وه ناوناوه، ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیایه، ئه‌و منداڵه سوورییه‌ش له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕوه ناونراوه "پوتن" و ركابه‌ریی له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵه سعوودییه ده‌كات كه پێش دوو هه‌فته له دایكبووه‌و ناونراوه "ئیڤانكا" و به ناوی كچه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كراوه.
هه‌ر هێنده‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ باوكی ئیڤانكای سعوودی كرد، به زوویی هه‌واڵه‌كه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوویه‌وه. بۆیه ئه‌مرۆش پێگه و سایته رووسییه‌كان وێنه‌و ناوی منداڵێكی سووری‌یان بڵاوكرده‌وه كه به ناوی ڤلادمیر پوتن كراوه‌و یه‌كێك له پێگه‌كان له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیوویه‌تی " پێده‌چێت منداڵه‌كه جوان و ته‌ندروستی باش بێت".
منداڵه سوورییه‌كه ئه‌مرۆ له شاری "ته‌ڕتووس"ـی سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی سووریا له دایك و باوكێكی لایه‌نگری به‌شار ئه‌سه‌د له دایكبووه‌و ویستوویانه به‌مشێوه‌یه سوپاسگوزاری و خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ رووسیا و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌رببڕن.
ئه‌م دایك و باوكه‌ش بیركردنه‌وه‌یان زۆر جیاواز نه‌بووه بۆ ناونانی منداڵه‌كه‌یان، هه‌روه‌ك چۆن بیلالی سووری منداڵه‌كه‌ی به ناوی"جاستن ترۆدۆ"ـی سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌داوه ناونا، چونكه پێی وابوو به‌هۆی ئه‌وه‌وه له جه‌نگ رزگاریان بووه و توانیوویانه بگه‌نه وڵاته‌كه‌ی ترۆدۆ.
Meet Justin Trudeau Bilal, born May 4 in Calgary. Syrian refugee family names newborn after @JustinTrudeau, in gratitude to Canada. #cdnpoli pic.twitter.com/pQWHY15kMI
— Rosa Hwang (@journorosa) ٥ مايو، ٢٠١٧
چاولێكه‌ری و نه‌ریتیش زۆر جار ته‌نها پێویستی به كه‌سێكه ده‌ستی پێبكات، وه‌ك چۆن خه‌ڵكانێكی زۆر منداڵه‌كانیان ناونا "ئه‌ردۆغان" و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش به‌هۆی پێشوازی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له په‌نابه‌ران منداڵه‌كانیان ناونابوو "مێركڵ".