ئيتاڵيا.. له 48 كاتژمێردا 6000 هه‌زار په‌نابه‌ر له ده‌ريا رزگاركراوون
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كه‌ى پاسه‌وانى كه‌ناراوه‌كانى ئيتاڵيا بڵاويكرده‌وه، له ماوه‌ى 48 كاتژمێرى رابردوودا, توانيويانه 6000 په‌نابه‌ر له ده‌رياى ناوه‌ڕاست رزگار بكه‌ن، كه ده‌يانويست بپه‌ڕنه‌وه ئه‌وروپا.
راديۆى بى بى سى له سه‌ر زارى يه‌كه‌ى پاسه‌وانى كه‌ناراوه‌كانى ئيتاڵيا بڵاويكرده‌وه, ژماره‌يه‌ك له‌و په‌نابه‌رانه گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئيتاڵيا.
هه‌روه‌ها كه‌شتييه‌كى پزيشكانى بێ‌سنوور سه‌دان كه‌سيان له په‌نابه‌ره‌كان گواستووه‌ته‌وه.
ئه‌و يه‌كه‌يه, ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه, ته‌نيا دوێنێ شه‌ممه نزيكه‌ى 3000 كه‌س ويستوويانه له ده‌ريادا بپه‌ڕنه‌وه بۆ ئه‌وروپا.
روونيشيكردووه‌ته‌وه, هێزه‌كانيان 20 ئۆپراسيۆنيان ئه‌نجامداوه بۆ رزگاركردنى په‌نابه‌ره‌كان له مه‌رگێكى راسته‌قينه.
سه‌باره‌ت به ره‌گه‌زنامه‌ى په‌نابه‌ره‌كان, يه‌كه‌ى پاسه‌وانى كه‌ناراوه‌كانى ئيتاڵيا هيچ زانيارييه‌كى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياندبوو، 34 هه‌زار و 490 كه‌س له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا 26ى نيسانى رابردوو, خۆيان له ده‌ريا داوه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه ئه‌وروپا.
ئاشكراشيكردبوو، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه 1000 په‌نابه‌ر له ئاوى ده‌ريادا نغرۆ بوون و گيانيان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: RT، BBC
و: ئ.هـ