ديكتاتۆره گه‌نجه‌كه ئه‌ندازيارى مووشه‌كه ئێرانييه‌كانه
K24 – هه‌ولێر:
له‌م ماوانه‌ى دواييدا، ئه‌مريكا سه‌رنجى له‌سه‌ر په‌يوه‌ندى نێوان كۆرياى باكوور و ئێران له بوارى پێشخستنى پرۆگرامى مووشه‌كى چڕكردووه‌ته‌وه.
شاره‌زايانى سه‌ر به رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى ناووكى له‌و بڕوايه‌دان كۆرياى باكوور و ئێران له بوارى پێشخستنى ته‌كنۆلۆژياى مووشه‌كى ئه‌زموون و شاره‌زاييان گۆڕيبێته‌وه.
به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا ده‌ڵێن: هه‌ڵدانى مووشه‌كى كرۆز له رێى ژێرده‌رياييه‌وه له لايه‌ن ئێرانه‌وه, به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر بوونى هه‌ژموونى كۆرياى باكوور به‌سه‌ر كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه.
پێنتاگۆن ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه به‌ڵگه‌ى نوێيان له باره‌ى په‌يوه‌ندى سه‌ربازى بيۆنگ يانگ و تاران ده‌ستكه‌وتووه.
راپۆرته هه‌واڵگرييه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، ژێر ده‌ريايى ميدگيتى ئێران ديزاينى بيۆنگ يانگه و ئه‌و مووشه‌كه‌ى ئێران تاقيكردووه‌ته‌وه, هه‌مان ئه‌و مووشه‌كه‌يه كه كۆرياى باكوور له 2010دا كه‌شتييه‌كى سه‌ربازى كۆرياى باشوورى پێ تێك‌شكاند.
پێنتاگۆن ده‌شڵێت: كۆرياى باكوور ديزانى ئه‌و مووشه‌كه‌ى ئێرانى كردووه، كه له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ تاقيكرايه‌وه.
له هاوينى رابردوودا ئێران مووشه‌كێكى له جۆرى مووشه‌كى موسودانى كۆرياى باكوورى تاقيكرده‌وه, كه به پێكه‌شوتووترين مووشه‌كى كۆرياى باكوور هه‌ژمار ده‌كرێت.
شاره‌زايانى سه‌ربازى ده‌ڵێن: مووشه‌كى شه‌هابى ئێرانى هاوشێوه‌ى مووشه‌كى تايبودونگى كۆرياى باكووره.
تێبينى ئه‌وه‌شكراوه، مووشه‌كه ئێرانييه‌كان له قۆناغى يه‌كه‌مياندا هاوشێوه‌ى مووشه‌كه‌كانى كۆرياى باكوورن و دواتر ئێران خه‌ريكى پێشخستن و نوێكردنه‌وه‌يان ده‌بێت.
سه‌رچاوه: RT