گۆڤارێكى ئه‌مريكا هۆشدارى ده‌دات له موسڵمانبوونى كۆمه‌ڵگه‌ى سويدى
K24 – هه‌ولێر:
گۆڤارى بريتبارتى ئه‌مريكايى پارێزگار، كردنه‌وه‌ى مزگه‌وتێكى گه‌وره‌ى له شارى ماڵمۆى سويد به هاوكارى قه‌ته‌ر، به مه‌ترسى له‌سه‌ر موسڵمانبوونى كۆمه‌ڵگه‌ى سويدى له‌قه‌ڵه‌مداوه.
گۆڤاره‌كه سويدى به ديارترين وڵاتى بێباوه‌ڕ له‌قه‌ڵه‌مداوه كه ئه‌گه‌رى گۆڕ‌انى بۆ وڵاتێكى مووسڵمان له ئارادايه.
گۆڤاره‌كه باسى له‌وه كردووه، هه‌ر 8 هاووڵاتى سويد له هه‌ر 10 كه‌سێك بڕوايان به بوونى خودا نييه و مولحيدن، ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێى نيگه‌رانى سه‌باره‌ت به داهاتووى ناسنامه‌ى ئاينى ئه‌و وڵاته.
له كانوونى دووه‌مى رابردوو، سه‌رۆكى ئوسقۆفيه‌ى رۆمى كاثۆليك له سويد، كارلۆ ليبراتى، هۆشدارى دا له په‌يوه‌ندى نێوان بڵاوبوونه‌وه‌ى بێڕوايى و ئيلحاد و هه‌ڵكشانى ئيسلام له ئه‌وروپا.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى كريستيان پۆستى ئه‌مريكى، گوتى: له 10 ساڵى داهاتوودا هه‌موومان موسڵمانيان به هۆى بێ ئاگايمانه‌وه، چونكه ئيتاڵيا و رۆما له پرسه‌كانى بوارى ياسا و نه‌ريته‌كان كه‌وتوونه‌ته سه‌ر رێگه‌ى ئيلحاد و بێ بڕوايى.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، به ناوى دايكى ئيمانداران خه‌ديجه، له سه‌ر رووبه‌رى 1891 مه‌تر چوارگۆشه مزگه‌وتێك له ماڵمۆ كرايه‌وه. كه دوو هه‌زار نوێژخوێن ده‌گرێت و ده‌بێته يه‌كه‌م گه‌وره‌ترين مزگه‌وت له وڵاتانى ئه‌سكه‌نده‌ناڤيدا.
به گوێره‌ى ئامارى ده‌زگاى كۆچى سويد كه له ته‌مموزى ساڵى رابردوو بڵاويكردووه‌ته‌وه، تا ناوه‌ڕاستى 2016 زياتر له 10 هه‌زار داواى مافى په‌نابه‌رى له سويد پێشكه‌شكراوون، كه زۆرينه‌يان په‌نابه‌رانى سووريا و عێراق و ئه‌فغانستان بوون.
زۆرينه‌ى په‌نابه‌ران له ماڵمۆ و به پله‌ى دووه‌ميش له يوتيبورى و ئينجا له ستۆكهۆڵم گيرساونه‌ته‌وه.