بچووكترين سه‌رۆك له مێژووى فه‌ره‌نسادا پێ ده‌نێته كۆشكى ئه‌ليزێ
K24 – هه‌ولێر:
له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوودا، ئيمانوێڵ ماكرۆن له راوێژكارى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا فرانسوا هۆلانده‌وه بووه كه‌سى يه‌كه‌م هه‌شته‌م سه‌رۆك كۆمارى پێنجه‌مى فه‌ره‌نسا و بچووكترين سه‌رۆك له مێژووى كۆماره‌كانى فه‌ره‌نسادا.
به گوێره‌ى ئه‌نجامى به‌رايى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نسا، ماكرون به رێژه‌ى 65.1ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه و مارين لوپانى ركابه‌ريشى ته‌نيا 34.9ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه.
پێش سێ ساڵ ماكرۆنى ته‌مه‌ن 39 ساڵ، بزووتنه‌وه‌ى بۆ پێشه‌وه‌ى دامه‌زراند و خۆى وه‌ك پاڵێوراوى نيشتمانييه دژ به نه‌ته‌وه‌ييه‌كان ناساند. له‌و رێگه‌يه‌شه‌وه بووه سه‌رۆكى نوێى فه‌ره‌نسا و جێگه‌ى فرانسوا هۆلاند ده‌گرێته‌وه.
ماكرۆن ده‌بێته بچووكترين سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له دواى ناپليۆن پۆناپارت كه له ته‌مه‌نى 40 ساڵ و هه‌شت مانگدا له ساڵى 1848 بووه سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا.
ماكرۆن خۆى وا ده‌ناسێنێت كه نه چه‌په و نه راسته و نموونه‌ى توێژێكى رۆشنبيرى فه‌ره‌نسايه و له 2012ه‌وه وه‌ك راوێژكارى سه‌رۆكێكى سۆسياليستى كه فرانسوا هۆلاند بوو، هاته ناو سياسه‌ته‌وه.
له حكومه‌تى هۆلاند دا له ئابى 2014ه‌وه تا 2016 وه‌زيرى ئابوورى بوو.
ئه‌و سه‌رۆكه گه‌نجه له سه‌ره‌تاى 2016 بزووتنه‌وه‌يه‌كى به ناوى بۆ پێشه‌وه دامه‌زراند و نزيكه‌ى 200 هه‌زار كارمه‌ندى هه‌بوو. دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستى له كارى حكومه‌ت كێشايه‌وه و خۆى بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ئاماده كرد.
رۆژى 23ى نيسانى رابردوو، فه‌ره‌نسییه‌كان له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌یاندا، به‌شداريان كرد و به گوێره‌ى ئه‌نجامى به‌رايى هه‌ڵبژاردن له كۆى 11 كانديدى هه‌ڵبژاردن، هه‌ريه‌ك له مارى لوپين و ئيمانوێڵ ماكرون گه‌يشتنه خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌وه.
ماكرۆن پێشتر زۆر لای فه‌ره‌نسییه‌كان ناسراو نه‌بوو، تا ئه‌وكاته‌ی له ساڵی 2014 وه‌ك وه‌زیری ئابووری چووه ریزی حكومه‌تی ولاته‌كه‌یه‌وه، له مانگی ئابی ساڵی 2016 وه‌ك سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌كه‌ی "بۆ پێشه‌وه!" خۆی خزانده پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا و پێگه‌ی خۆی له ناوه‌ندی مه‌یدانی سیاسه‌تی فه‌ڕه‌نسادا ده‌رخست.
ئه‌و كاندیده گه‌نجه "خاوه‌ن كاریزمایه" توانی سه‌رنجی حه‌شامه‌تێكی زۆر بۆ كه‌مپه‌ینه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن رابكێشێت، له هه‌مانكاتدا پاڵپشتی ده‌سته‌بژێری سیاسی و میدیایی و بواری ئابووریی له هه‌موو ئاراسته‌كان بۆ خۆی راكێشا، به‌ڵام له‌سه‌ری پێویسته خواست و خولیای نوێبوونه‌وه‌ی له ژیانی سیاسی‌دا، له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان ساغبكاته‌وه و كه‌م شاره‌زاییه‌كه‌ی بگۆرێت به ئه‌زموونێكی قوڵ، چونكه پێشتر هیچ پۆستێكی باڵای به رێگای هه‌ڵبژاردن وه‌رنه‌گرتووه".
ناوبراو وێستگه‌كانى ژيانى سه‌رنجى جيهانى به‌لاى خۆي‌دا راكێشاوه و له ته‌مه‌نێكى زۆر گه‌نجه‌وه توانيويه‌تى ببێته وه‌زير و له قۆناغه‌كانى خوێندندا په‌يوه‌ندى خۆشه‌ويستى له‌گه‌ڵ يه‌كێك له مامۆستاكانى درووستكردووه، كه 24 ساڵ له خۆى گه‌وره‌تر بووه و دواتر هاوسه‌رگيريان كردووه.
هه‌رچه‌نده باوكى ناڕازى بوو له‌و هاوسه‌رگيرييه و ده‌يويست كوڕه‌كه‌ى لێى دووربكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ماكرۆن دژى ويستى باوكى وه‌ستاوه‌ته‌وه و هه‌ر سوور بووه له سه‌ر هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌ى.
مارین لۆپان
مارین لۆپان ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌وروپی، كه له ساڵی 2011 وه سه‌رۆكی پارتی به‌ره‌ی نیشتیمانیی راستڕه‌وی توندڕه‌وه، ئه‌و پارته‌ی باوكی دایمه‌زراند، ده‌یه‌وێت "فه‌ڕه‌نسا بۆ فه‌ڕه‌نسییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه"" ئه‌و گره‌و له‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله ناڕه‌زایه‌تییه‌ی دژی موسڵمان و په‌نابه‌ران ده‌كات و ده‌یه‌وێت وه‌ك دۆناڵد تره‌مپ به‌و رێگایه زۆرینه‌ی ده‌نگ كۆبكاته‌وه، یان به‌و رێگه‌ی وای له زۆرینه‌ی بریتانییه‌كان كرد له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌نگیاندا.
لۆپان ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، هه‌م فه‌ڕه‌نسا له یه‌كێتی ئه‌وروپا دێنێته ده‌ره‌وه و هه‌م موسڵمان و په‌نابه‌ره‌كان له قاڵب ده‌دات و ره‌گ و ریشه‌ی توندڕه‌وه‌كانیش له بنه‌وه ده‌رده‌هێنێت"
مارین سالی 2012 یه‌كه‌مجار خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردبوو، به‌ڵام ته‌نها رێژه‌ی 17.9% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو. به‌ڵام له‌و ساڵه به‌دواوه پارته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌دا زنجیره‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێناوه.