ھاووڵاتیانی خورماتوو ناتوانن بچنە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی
K24 - خورماتوو
ساڵێک زیاترە شەڕ لە نێوان کوردو حەشدی شەعبی لە خوورماتوو وەستاوە، بەڵام ھاووڵاتیانی کورد وەک خۆیان دەڵێن، ھێشتا ترسیان لەوە ھەیە بچنە ئەو گەڕەکانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبیدان، حەشدی شەعبیش چارەسەرکردنی کێشەکان دەبەستێتەوە بە دەرکردنی پێشمەرگە لە دووبازگەکەی خوورماتوو، قایمقامی خوورماتووش دەڵێت "تاکو پۆلیس ھاوسەنگ نەکرێت، ئەو خاڵە جێبەجێناکرێت".