بە وێنە: ئاههنگ گێرانی سهرۆكی ھەڵبژێردراوی فهڕهنسا
K24 - ھەولێر
ئێمانۆئێل ماكرۆنی 39 ساڵی پاش ئەوەی لە خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆكی فەڕەنسا بە بەدەستھێنانی 66.06% دەنگەكانی سەركەوتنی بەدەستھێنا و بووە گەنجترین سەرۆكی فەڕەنسا، بەشداری لە ئاھەنگی سەركەوتنی كرد.
ماكرۆن لەگەڵ ھاوسەرە 64 ساڵییەكەی و نەوەی ھاوژینەكەی بەشداری لە ئاھەنگی سەركەوتنی كرد.
مارین لۆپێنی راستگرا كە بە بەدەستھێنانی 33.94% دەنگەكانی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی شكستیھنا، 15 خولەك پاش راگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردن پەیوەندی بە ماكرۆنی كرد و پیرۆزبایی لێكرد.
50 ھەزار كەس لە ئەندامانی ھێزە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە شەقامەكانی فەڕەنسا بڵاوەیان پێكرابوو بۆ پێشیگرتن بە ئەگەری روودانی ھەر جورە ھێرشێك.