كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ئاشكرا دەكرێت

K24 - ھەولێر
ھۆشیار زێباری وەزیری پێشووی دارایی عێراق رایگەیاند ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی لە پایزی داھاتوو ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام بدرێت.
زێباری كە بۆ ماوەی ھەشت ساڵ وەزیری دەرەوەی عێراق بووە، بە رۆژنامەی تایمزی بریتانی رادەگەیەنێت "ھیوامان بە عێراق نەماوە و پاش كۆتاییھاتنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ لە دژی داعش، لە مانگەكانی پایز ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام دەدرێت".
رۆژنامەكە ھەروەھا لێدوانێكی ھێمن ھەورامی یاریدەرەی سەرۆك بارزانی بڵاوكردووەتەوە كە "كەركوك بەشێك دەبێت لە ریفراندۆمەكە".
گووتیشی پرسی ریفراندۆم بە شێوەیەكی جیدی لە نێوان بارزانی و مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا تاوتوێكراوە.
ھەر لەم بارەوە ھەورامی ئاماژەی بەوەداوە، لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی بریتانیاش چاوپێكەوتن كراوە.
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەشێكی دیكەی قسەكانی بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە "مه‌رج نییه پاش ریفراندۆم سەربەخۆیی رابگه‌ینین، بەڵكو بۆ یەکلاکردنەوەی پرسه‌كانی تایبه‌ت به سه‌ربه‌خۆیی و ناوچه‌كانی رزگاركراو دەست بە دانوستان لەگەڵ بەغدا دەكەین".
بەشی توركی بی بی سی بە بڵاوكردنەوەی ئەم راپۆرتەی رۆژنامەی تایمز لە بارەی ریفراندۆم باس لە ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك كردووە، كە ناڕەزایەتیی بەغدا، توركیا و ئێرانی لێكەوتەوە.
ئاماژەشی بە لێدوانێكی سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمبارەوە كردووە، كە بە دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆی بۆ ھەڵدانی ئاڵای كوردستان لە كەركووك، داوا لە بەرپرسانی ھەرێم كردووە "لەم ھەنگاوە ھەڵەیە پاشگەز ببنەوە".

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رۆژی 28 ئاداری رابردوو بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی بڕیاریدا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دامه‌زراو و داموده‌زگا حكومییه‌كانی پارێزگاكه ھەڵبكرێت.
سێ رۆژ دواتر، پەرلەمانی عێراق لە رۆژى يه‌كى نيسانی رابردوو، پڕۆژه بڕيارێكى توركمانه‌كانى په‌سند كرد، كه داوايان كردبوو ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك بهێنرێته خواره‌وه و له به‌رامبه‌ريشدا لايه‌نه كوردييه‌كان بايكۆتى دانيشتنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانيان كرد.
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تایبەتدا بڕياره‌كه‌ى پەرلەمانی عێراق و داواكارييه‌كه‌ى عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ داگرتنى ئاڵای كوردستان ره‌تكردەوە و ئاڵای كوردستان لە سەر تەواوی دامەزراوە فەرمییەكانی كەركووك ھەڵكرا.