ریفراندۆم چاره‌نووسی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان یەكلا دەكاتەوە

پێشمەرگە ناوچە كوردستانییەكانی رزگاركرد و دەیان پارێزێ
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

زۆربه‌ی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی دیفاكتۆ  گەڕاونەتەوە سەر ھەرێمی كوردستان، بەڵام سەركردایەتی سیاسی كورد دەیەوێ ریفراندۆم لەو ناوچانەش ئەنجام بدرێ تا خەڵك بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، دواتر بە لێك تێگەیشتن لەگەڵ بەغدا ئەو پرسە یەكلا بكاتەوە، شارەزایەكی دەستووریش دەڵێت "لەپاڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمیش لە ناوچانە ماددەی 140 جارێكی دیكە دەبێتەوە بنەما بۆ گەڕانەوەی تەواوی ئەو ناوچانە بۆ سەر ھەرێمی كوردستان".