ریال مەدرید بەرگریکارێکی فڕەنسی گواستەوە ریزەکانی

کەمێک پێش ئێستا پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ کرا

K24- هەولێر

دواجار ریال مەدرید رکابەرییەکەی لە بارسێلۆنای رکابەری لەمێژینەیی بردەوە و تیۆ هێرناندێزی بەرگریکاری فڕەنسی لە دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسەوە گواستەوە ریزەکانی.

رۆژنامەکانی مارکا و ئاسی ئیسپانی ئاشکرایانکردووە، دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ تیۆ هێرناندێز لە نۆڕینگەی سانیتاس پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا و ریال مەدرید بێ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید بکات کە مافی خاوەندارییەتی یاریزانەکەی هەیە، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبسەتەکەی تیۆی دا کە نزیکەی 24 ملیۆن یۆرۆیە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، دوای یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا کە رۆژی 17ی ئەم مانگە لە نێوان بارسێلۆنا و ئالاڤێس بەڕێوە دەچێت، ریال مەدرید بەفەرمی گواستنەوەی تیۆی 19 ساڵان رادەگەیەنێت و وەرزی داهاتوو لە لای چەپی هێڵی بەرگری هاوکاری مارسیلۆ دەکات، کە بارسێلۆناش بە جددی هەوڵی بۆ گواستنەوەی ئەم بەرگریکارە فڕەنسییە دەدا.