پاسه‌وانه‌كانی پاشا به ده‌ست چه‌ند باڵنده‌یه‌كه‌وه گیریانخواردووه
K24 - هه‌ولێر:
وا باوه دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان، داوا له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، رێگه به هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له دژی ده‌وڵه‌ته دوژمنه‌كه‌یان بده‌ن، یان دژی گرووپه تیرۆریسته‌كان، به‌ڵام له سوید، پاسه‌وانی پاشایه‌تی داوای ره‌زامه‌ندی بۆ كوشتنی 10 باڵنده ده‌كه‌ن.
پاسه‌وانی پاشایه‌تی سویدیی، چه‌تری پاراستنی خانه‌دانی پاشاكانن و چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه بۆ پاراستنیان پشتیان پێ به‌ستوون، ئێستا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ره‌زامه‌ندی فه‌رمی بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێ وه‌ربگرن له كۆشكی "دروتنینگهۆڵمی شاهانه" دژی "باڵنده ده‌ریاییه شه‌ڕانگێزه‌كان".
له وه‌رزی زاوزێ و له‌سه‌ر هێلكه هه‌ڵنیشتنی جۆرێك له باڵنده كۆچه‌ره ده‌ریاییه‌كان كه ناوه زانستییه‌كه‌یان " Arctic tern " هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی كه له‌چوارده‌وری كۆشكی پادشا پاسه‌وانی ده‌كه‌ن و جل و به‌رگی شینیان كردووه‌ته به‌ریان، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌رباز ئازاریان پێگه‌یشتووه. به‌ڵام سه‌ربازانی سویدی بۆیان نییه ته‌قه له‌و باڵندانه بكه‌ن، چونكه ئه‌وانه له لیستی ئه‌و باڵندانه‌دان كه خراونه‌ته ژێر چاودێری و پاراستنه‌وه‌و وه‌ك باڵنده‌ی زیانبه‌خش هه‌ژمار نه‌كراون.
بۆیه ئێستا كۆشكه شاهانه‌كه ده‌یه‌وێت ره‌زامه‌ندی كوشتنی ئه‌و 10 باڵنده به‌ده‌ستبهێنێت كه له كاتی پاسه‌وانیدا زیان به‌سه‌ربازه‌كان ده‌گه‌یه‌نن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان.
ستیڤان وێرتن، به‌رپرسی كۆشكه‌كه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "ئیكپریسن"ـی سویدی گوتوویه‌تی" ده‌مانه‌وێت به باشترین رێگای گونجاو چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" هه‌موو رێگاكانمان تاقیكرده‌وه كه بیرمان بۆی ده‌چوو، به‌ڵام گه‌یشتووینه‌ته كۆتایی رێگاكه له‌گه‌ڵیان، چه‌ندین جار هێزه چه‌كداره‌كانمان په‌نایان بۆهێناوین و داوای چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یان كردووه و به "كێشه‌یه‌كی گه‌وره" ناوی ده‌به‌ن".
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش "سورین لیندن" له كۆمه‌ڵه‌ی ستۆكهۆڵم بۆ زانستی باڵنده‌كان به‌و هه‌نگاوه ناڕازییه‌و ده‌ڵێت" ناكرێت ژیانی ئه‌و باڵندانه بكرێنه قوربانی، خۆ ئه‌و باڵندانه كێشیان 100 گرام ده‌بێت، له بری ئه‌وه‌ی بیانكوژن، بۆ به دارێك یان چه‌ترێك له خۆیانی دوورناخه‌نه‌وه؟".