بۆچى پاسه‌وانى به‌رپرسان چاويلكه‌ى ره‌ش له چاوده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
پاسه‌وانه‌كان له هه‌ر كوێيه‌كى جيهاندا بن، حه‌زيان له چاويلكه‌ى ره‌شه، گرنگ نييه پاسه‌وانى كه‌سايه‌تييه‌كى سياسى ده‌كه‌ن يان ئه‌ستێره‌يه‌كى هونه‌ر و سينه‌ما، هه‌موويان له‌وه‌دا يه‌كده‌گرنه‌وه كه چاويلكه‌ى ره‌ش له چاو ده‌كه‌ن. به راى شاره‌زايان هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ:
شاردنه‌وه‌ى جوڵه‌ى چاو
به شێوه‌يه‌كى گشتى ئه‌وان نايانه‌وێت كه‌س ئاگادارى جوڵه‌ى چاويان بێت و خۆيان چاو زۆر ده‌گێڕن و سه‌رنج له‌سه‌ر ده‌وروپشت چڕده‌كه‌نه‌وه.
پاراستنى چاو
پاسه‌وانه تايبه‌ته‌كان به هۆى كاره‌كه‌يانه‌وه رووبه‌ڕووى مه‌ترسى ده‌بنه‌وه. وه‌ك ئاگركه‌وتنه‌وه، روداوى هاتوچۆ، ته‌قينه‌وه‌ى بچووك، پاسه‌وانه‌كان ده‌يانه‌وێت له رێى چاويلكه‌كانيانه‌وه پارێزگارى له چاويان بكه‌ن، له پارچه‌ى بچووك.
سرووشتى مرۆڤ وايه له كاتى ته‌قينه‌وه‌دا چاوى داده‌خات، پاسه‌وانه‌كان له رێى چاويلكه ره‌شه‌كانه‌وه ده‌يانه‌وێت له‌و كاتانه‌شدا چاويان كراوه بێت.
پاراستن له تۆز و خۆڵ
چاويلكه‌ى ره‌ش چاو له تۆز و خۆڵ و ره‌شه‌با گۆڕانكارييه‌كانى كه‌شوهه‌وا ده‌پارێزێت.
هه‌سته‌كان ده‌شارێته‌وه
چاو گرنگترين كليلى ناسينى كه‌سايه‌تييه بۆ زانينى ئه‌وه‌ى له مێشكى كه‌سه‌كه‌دايه. ته‌نانه‌ت چۆن بير ده‌كاته‌وه. كه‌واته به شاردنه‌وه‌ى چاو، پاسه‌وانه‌كان رێگرى له‌وه ده‌كه‌ن، هيچ كه‌سێك په‌ى به‌وه به‌رێت كه له مێشكياندايه.
ترسهێنه‌رى ده‌كات
چاويلكه‌ى ره‌ش به شێوه‌يه‌كى گشتى جۆره هه‌ستێك لاى ده‌وروبه‌ر درووستده‌كات، كه زياتر حساب بۆ هه‌يبه‌ت و ويقار و شكۆى كه‌سى پاسه‌وان بكه‌ن.
پاراستنى له تيشكى خۆر و رووناكى كامێرا‌كان
چاويلكه‌ى ره‌ش يارمه‌تى پاسه‌وانه‌كان ده‌دات چاويان له تيشكى زيانبه‌خشى خۆر بپارێزن و له كاتى چالاكييه ميدياييه‌كانيشدا چاويان له تيشكى رووناكى كامێرا‌كان به پارێزراوى ده‌هێڵێته‌وه.