سەعدی پیرە: یەكێتی بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆ بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم

"پرسی ریفراندۆم لەگەڵ عێراق و جیھان باس دەكەین"

K24 - ھەولێر

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، بژاردەی سەربازی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لەلای سەرکردایەتی سیاسی کورد باشترین بژاردە نییە، بەڵکو  هەوڵدەدەن لە رێگەی دیالۆگ  لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دەوروبەر گفتوگۆ بکەن.

 ئاماژەی بەوەشدا، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گفتوگۆکردن بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ گەیتشن بە سەربەخۆیی كۆردستان بەردەوام دەبێت.