"ریال مه‌درید نێیماری نوێی هێنایه ریزه‌كانی"
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه هێرشبه‌رێكی فلامینگۆی به‌رازیلی كه به نێیماری نوێ ناسراوه به فه‌رمی ده‌بێته یاریزانی ریال مه‌درید.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 9 ئایاری 2017، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا رایگه‌یاندووه كه دوای كڕینی سیۆ هێرناندێز له یانه‌ی ئالاڤێسه‌وه بۆ ریال مه‌درید، گواستنه‌وه‌ی ڤینچێیز جۆنیۆری هێرشبه‌ری لاوی فلامینگۆ ده‌بێته دووه‌مین یاریزان كه یانه‌ی ریال مه‌درید له چنگی بارسێلۆنا ده‌ردێنێت و شكست به هه‌وڵه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه دێنێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی (Globe)ـی به‌رازیلی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشت‌راست كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه كه گرێبه‌سته‌كه له وڵاتی به‌رازیل واژۆ كراوه و به سه‌ركه‌وتوویش پشكنینی پزیشكی تێپه‌ڕ كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، جۆنیۆری ته‌مه‌ن 16 ساڵ، له هاوینی 2018 رووده‌كاته یانه‌ی ریال مه‌درید، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی فلامینگۆ 45 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.