رۆژنامەنووسان رەخنە لە میدیای گۆڕان دەگرن
K24 - سلێمانی
رۆژنامه‌نووسان ره‌خنه له كاردانه‌وه‌كانی میدیای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرن، به‌رامبه‌ر به وتاره‌كه‌ی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پێیانوایه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له رووی میدیاییه‌وه په‌یڕه‌وی ده‌كات دووره له ئیتیكی رۆژنامه‌نووسی، سەرۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانیش وێڕای ره‌خنه‌گرتن ده‌ڵێ، یاسای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سزای بۆ ئه‌و میدیا و رۆژنامه‌نووسانه دیاریكردووه كه له ئیتیكی رۆژنامه‌نووسی ده‌رده‌چن.