كاپێللۆ خاڵی به‌هێز و كاریگه‌ری ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات
فابیۆ كاپێللۆی راهێنه‌ری ئیتاڵیا له دیمانه‌یه‌كدا ئاستی یانه‌ی ریال مه‌درید شی ده‌كاته‌وه و قسه له‌سه‌ر خاڵی به‌هێز و كاریگه‌ری یانه شایانه‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 9 ئایاری 2017، فابیۆ كاپێللۆ له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی Futbol Redـی ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خاڵی به‌هێزی ریال مه‌درید له باڵه‌كان كۆبۆته‌وه كه هه‌ردوو یاریزان (كارڤاخاڵ و مارسێلۆ) رۆڵی تێدا ده‌بینن، ئه‌م دوو یاریزانه سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی هێرشه‌كانی یانه مه‌دریدییه‌كه‌ن كه به‌رده‌وام زۆرترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر دروست ده‌كه‌ن.
كاپێلۆ كه پێشتر راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بووه، ده‌شڵێت: خاڵی دووه‌می به‌هێزی ریال مه‌درید له (لوكا مۆدریچ) و (تۆنی كرووس) كۆبۆته‌وه، ئه‌م دوو یاریزانه به باشترین شێوه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و به ئاسانی تۆپه‌كان بۆ هێرشبه‌ران ده‌گوازنه‌وه.
كاپێللۆی ته‌مه‌ن 70 ساڵ، پێشتر له دوو كاتی جیاواز راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدی كردووه، دوایینجاریش له نێوان 2012 ـ 2015 راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی رووسیابووه و ماوه‌ی 2 ساڵیشه بێ كار ماوه‌ته‌وه و له كاری راهێنه‌رایه‌تی دووركه‌وتۆته‌وه.