چاره‌نووسی ئه‌و گه‌نجه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی تره‌مپی دا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و گه‌نجه به‌ریتانییه‌ی كه هه‌وڵی بردنی چه‌كی پاسه‌وانێكیدا، بۆ ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان بكوژێت، هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی خۆی ئاشكرا ده‌كات.
مایكل ستانفۆرد، گه‌نجێكی به‌ریتانیا 21 ساڵانه، له 18ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2016، له لاس ڤێگاسی ئه‌مه‌ریكا، هه‌وڵی بردنی ده‌مانچه‌ی یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی تره‌مپیدا، بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی كۆمارییه‌كان بكوژێت، كه ئێستا بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
ستانفۆرد دوای ئازادكردنی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌ریتانیا، نهێنی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی خۆی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌نگێك له مێشكی ده‌زرانگه‌یه‌وه بۆ تره‌مپ بكوژێت و هاوڕێكانیشی به‌رده‌وام باسی ئه‌وه‌یان بۆ كردووه، ئه‌گه‌ر تره‌مپ ببێته سه‌رۆك وڵاته‌كه تێكده‌دات.
دوای ده‌ستگیركردنی له حوزه‌یرانی 2016 و دوای ده‌ستگیركردنی بۆ ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك، ستانفۆرد ئازادكرا‌و گه‌ڕایه‌وه به‌ریتانیا، هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ماوه‌ی به‌ندیكردنیدا هه‌ڵسووكه‌وتی گۆڕاوه و باشتر بووه.
رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی، له زاری ستانفۆرد بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ده‌نگێك له ناو مێشكدا ده‌زرگانییه‌وه بۆ كوشتنی تره‌مپ، ئه‌و ده‌نگه به‌رده‌وام بوو و تا ده‌هات به‌هێزتر ده‌بوو، تا وای لێهات بوو به هاوار".
ئه‌و گه‌نجه بۆ رۆژنامه‌كه ده‌شڵێت: "هاوڕێكانیشم به‌رده‌وام ده‌یانگوت پێویسته تره‌مپ رابگیرێت، كاتێكیش زانیم كه ئه‌و كاندیده كۆمارییه‌كان دێته لاس ڤێگاس، بڕیارمدا خۆم شتێك بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ رابگرم".
ئه‌و گه‌نجه به‌ر له دوو رۆژ له‌و هه‌وڵه‌ی، له یه‌كێك له كۆمه‌ڵگه‌كان، راهێنانی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك و ده‌مانچه كردبوو، له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش، خۆی له سه‌كۆی وتاردانی تره‌مپ نزیك كردبۆوه.
ستانفۆد ده‌ڵێت: "هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌م كاتێك بیرم ده‌كه‌وێته كه ویستوومه ئه‌م كاره بكه‌م، به‌ڵام خۆشحاڵیشم كه هیچ كه‌سێك ئازاری پێنه‌گه‌یشت".
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی