ترەمپ تۆڵە لە ئێف بی ئای دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
تره‌مپ ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێف بی ئای له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لابرد كه رووسیای به ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا تۆمه‌تبار كردبوو، كه ئەم ھەنگاوەی روسیا به پشتیوانیكردن له تره‌مپ لێكدراوه‌ته‌وه.
جه‌یمس كۆمی به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ئه‌وكاته‌ی ركابه‌ریەتییەكی توند لە نێوان دۆنالد تره‌مپ پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان و هیلاری كلینتۆنی پاڵێوراوی دیموكراته‌كان هه‌بوو، چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی هێرشی ئه‌لكترۆنی روسیا بۆ سه‌ر ئیمه‌یلەكانی كلینتۆن و ناوه‌ندێكی دیموكراته‌كان بڵاوكرده‌وه كه به‌هۆیه‌وه زۆرێك له نامه‌كانی كلینتۆن و دیموكراته‌كانی دزه‌یان پێكرا و بڵاوكراونه‌ته‌وه.
دیموكراته‌كان به توندی ره‌حنەیان له بڕیاره‌كەی تره‌مپ گرت بۆ لەسەر كار لادانی بەڕێوەبەری ئێف بی ئای و به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به هانده‌ری سیاسییه‌وه ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركردووه.
ترەمپ لە نامەكەیدا بۆ لەسەر كار لادانی بەڕێوەبەری ئێف بی ئای ئاماژەی بە "پێویستی دۆزینەوەی بەڕێوەبەرێكی نوێ بۆ ئەم دامەزراوە كردووە كە متمانەی ھەموو لایەنێكی ھەبێت لە ئەركەكەیدا بۆ جێبەجێكردنی یاسا".
سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی لە نامەكەیدا نووسیوە "لەسەر راسپاردەی وەزیری داد، ئەم بڕیارەی داوە"، كە پێشتر راوێژكارێكی كەمپینی ترەمپ بوو، پێش ئەوەی بكرێتە وەزیری داد.
دیموكراتەكان پێیان وایە "كۆمەڵكوژی شەوی شەممە"ی ساڵی 1973 لە پشت ھاندانی ترەمپ بوو بۆ دەركردنی ئەم بڕیارە، كە پاش ئاشكراكردنی ریسوایی واتر گێیت، ریچارد نیكسۆن سەرۆكی ئەمریكا دەستی لە كار كێشایەوە.
جۆن كۆنیرز، ئەندامیكی پایەبەرزی دیموكراتەكان لە كۆمیتەی دادوەری ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند ئەو بڕیارەی ترەمپ ئەمڕۆ دەریكردووە، ھەر جورە لێكۆڵینەوەیەكی سەربەخۆ بۆ ھەوڵەكانی رووسیا لە بارەی كاریگەری بۆ سەر ھەڵبژاردنەكانمان لە ناو دەبات و میللەتەكەمان دووچاری قەیرانی دەستوور دەكات".
لە لایەكی دیكەوە، كلینتۆن و ھەندێ لە دیموكراتەكان پێیان وایە بڕیاری كۆمی بۆ بڵاوكردنەوەی ئیمەیلەكانی كلینتۆن یارمەتیدەر بووە بۆ شكستیان لە ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا.