"په‌رستنی دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه كاڵده‌بێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، له كۆریای باكوور، ره‌وشه‌كه شڵه‌ژاوه‌و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێندرێته‌وه گه‌ل چیدیكه "كیم جۆنگ ئون" سه‌رۆكی وڵاته‌كه ناپه‌رستن و به شكۆی رێبه‌ره‌كه‌یاندا هه‌لناڵێن. چونكه ره‌وشی ئابووری و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی دیكه به سه‌ختی یه‌خه‌ی به كۆرییه‌كان گرتووه.
خه‌ڵكی كۆریای باكوور ئێستا كه‌متر خۆیان وه‌ك به‌نده‌ی "دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه" ناوده‌به‌ن، هه‌ر وه‌ك چۆن پێشتر هه‌مان نیگه‌رانییان به‌رامبه‌ر باوك و باپیریشی بۆ درووست ببوو، ته‌نانه‌ت ئه‌م رۆژانه هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته له بری ستایشكردن، گاڵته به رێبه‌ره گه‌نجه‌كه ده‌كه‌ن و سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌و زانیاریانه‌ی بۆ رادیۆی "ئاسیای ئازاد" پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه" ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له سه‌رده‌می "كیم جۆنگ ئێل"ـی باوكیشیدا هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا روونتر له ناو دانیشتوانی ئه‌و ،ڵاته‌دا به دی ده‌كریت. چونكه له‌وه‌ته‌ی له ساڵی 2011 وه كیم جۆنگ ئون له‌سه‌ر كورسی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و وڵاته دانیشتووه، ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی زیاتر شیرازه‌ی تێكچووه".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌یشی گوتووه" وشه‌كانی پێداهه‌ڵگوتن به سه‌رۆك كیم، ئێستا كه‌متر له خه‌ڵكه‌وه ده‌بیسترێت. له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی چاودێری حكومه‌تیش له‌سه‌ر نرخی كاڵا و شتوكمه‌ك و سنوورداربوونی هاوكارییه حكومییه‌كان، ژیانی خه‌ڵك قورس‌تر بووه‌و له بواری چالاكی بازاڕ و چالاكییه بازرگانییه‌كانیشدا، هێدی هێدی كیمی بچووك كۆنترۆڵ و راستگۆیی له ده‌ستداوه".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت " به شكۆدا هه‌ڵگوتنی رێبه‌ری كۆریای باكوور، تا ئێستاش له شوێنه گشتییه‌كان ده‌بیسترێت، چونكه هێشتا سێبه‌ری تۆقینی ئه‌و له زۆر شوێنه، ته‌نانه‌ت له نێوان هاوڕێكان و خێزانه‌كانیشدا، سیخوڕێكی ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌یه، چونه‌ته ناو ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵكه‌وه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر نه‌په‌رستن و به شكۆدا هه‌ڵنه‌گوتنی رێبه‌ره گه‌نجه‌كه سزا نادرێت و په‌رستنی سه‌رۆك ورده ورده له بازنه‌یه‌كدا بچووك ده‌بێته‌وه".
كۆریای باكوور پێشێلكاری زۆری دژی مافه‌كانی مرۆڤ كردووه، راپۆرتی ساڵی 2014 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدابووه كه " پیۆنگ یانگ، پێشێلكاری هێنده خراپیان له دژی مرۆڤ كردووه، له جیهانی مۆدێرندا وێنه‌یان نه‌بووه".