به‌هۆی ده‌نگۆی چوونی بۆ بارسێلۆنا هێرش ده‌كرێته سه‌ر كۆتینهۆ
دوای ئه‌وه‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا ده‌نگۆی چوونی كۆتینهۆی هێرشبه‌ری لیڤه‌رپوولیان بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا بڵاو كرده‌وه، هانده‌رانی یانه ئینگلیزییه‌كه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له دژی ئه‌و ده‌نگۆیان هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێله گرانبه‌هایه‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه و زیانێكی زۆریان لێداوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 10 ئایاری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی كۆتینهۆ هاوشان ئینای خێزانی به‌شداریی له مه‌راسیمی ده‌ستنیشانكردنی باشترینه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لیڤه‌رپوولی كردووه، هانده‌ران ئه‌مه‌یان به هه‌ل زانیوه و جامی په‌نجه‌ره‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان شكاندووه.
فلیپی كۆتینهۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی لیڤه‌رپوول شه‌وی رابردوو ده‌ستی ئینای خێزان ده‌گرێت و به ئۆتۆمبێله (پۆرش)ـه‌كه‌ی كه نرخه‌كه‌ی زیاتر له 60000 هه‌زار پاوه‌ند له هۆڵی بۆنه‌كانی لیڤه‌رپوول ئاماده ده‌بێت، به‌ڵام كاتێك ده‌گه‌رێته‌وه جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی شكاوه و زیانی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستپێكردووه، ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌م كاره له دژی ده‌نگۆی چوونی كۆتینهۆ بۆ بارسێلۆنا كراوه.
فلیپی كۆتینهۆی 24 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی 2013ـه‌وه روویكردۆته لیڤه‌رپوول، له ئێستاشدا هه‌فتانه زیاتر له 200 هه‌زار پاوه‌ند وه‌رده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌نگۆیه‌كی به‌هێز هه‌یه كه ئه‌م یاریزانه بۆ وه‌رزی داهاتوو به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌گوازرێته‌وه.