هيتله‌ر چۆن رۆژنامه‌كانى ئه‌مريكاى له‌خشته بردبوو
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى ئه‌سوشێيتد پرێسى ئه‌مريكايى ورده‌كارى رێككه‌وتنێكى نهێنى بڵاوكرده‌وه، كه له ماوه‌ى شه‌ڕى جيهانى دووه‌م بۆ ده‌ستكه‌وتنى وێنه له وێنه‌گرێكى نازييه‌كان و دابه‌شكردنى به‌سه‌ر رۆژنامه ئه‌مريكاييه‌كان واژوو كراوه. بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش ره‌زامه‌ندى به‌رپرسانى باڵاى ئه‌مريكايان وه‌رگرتووه.
دواى ئه‌وه‌ى مێژوونووسى ئه‌ڵمانى نورمان دوماير، نامه‌يه‌كى له نامه‌كانى سه‌رۆكى نووسينگه‌ى ئه‌سۆشێيتد پرێس له‌و كاته‌دا ئاشكرا كرد، كه ره‌زامه‌ندى نووسينگه‌ى چاودێرى وه‌رگرتووه، كه ئه‌و كاته نووسينگه‌كه له ژێر فه‌رمانى راسته‌وخۆى سه‌رۆكى ئه‌مريكا فرانكلين رۆزڤێڵت بووه، ئاژانسه‌كه هه‌وڵده‌دات به‌رگرى له رێككه‌وتنه‌كه‌ى بكات.
كارمه‌ندانى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا، ئه‌وانه‌ى ئاگادارى رێككه‌وتنه‌كه نه‌بوونه, به‌ڵگه‌ى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌يان ده‌ستكه‌وتووه، له باره‌ى ئه‌وه‌ى كه ئاژانسه‌كه به‌شدارى له پرۆسه‌كان ده‌كات و تێوه‌گلاوه له بازرگانيكردن له‌گه‌ڵ دوژمن، به‌ڵام لێكۆڵينه‌وه له‌و دۆسييه‌يه به ئه‌نجام نه‌گه‌يشتووه.
ئه‌م هه‌فته‌يه له چاوپێكه‌وتنێكدا، به‌رپرسانى ئه‌سوشێيتد پرێس به‌رگرى تونديان له رێككه‌وتنه كردووه و رايانگه‌ياندووه، جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه له وڵاته بێلايه‌نه‌كان بووه و ئه‌و وێنانه‌ى وه‌رگيراوون له نازييه‌كان به‌هايه‌كى گه‌وره‌يان بۆ كڕيارانى رۆژنامه‌كان هه‌بووه. كه تێياندا هيتله‌ر و چالاكييه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌ڵمانياى نازى بڵاوكراونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر چى ئه‌و وێنانه له لايه‌ن وێنه‌گرانى نازييه‌وه گيرابن بۆ مه‌به‌ستى پڕوپاگه‌نده، به‌ڵام بۆ وه‌رگران جێى سه‌رنج و بايه‌خ بوونه.
جون دانيشفسكى، موحه‌ررى گشتى و جێگرى سه‌رۆكى ئاژانسى ئه‌سوشێيتد پرێس بۆ پێوه‌ره‌كان، له باره‌ى ئه‌و وێنانه‌وه به‌رگرى له ئاژانسه‌كه‌ى كرد و گوتى: هێشتا ئه‌و وێنانه له ئاژانسه‌كه به‌رده‌ستن بۆ فرۆشتن و ئاژانسه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و وێنانه بۆ پڕوپاگه‌نده‌ى نازييه‌كانه.
له راپۆرتێكدا رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مريكايى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و وێنانه‌ى له رۆژنامه ئه‌مريكاييه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه, به‌شێكيان پڕوپاگه‌نده‌ى نازييه‌كان بوونه و له لايه‌ن ئاژانسى ئه‌سۆشێيتدپرێسه‌وه دراون به رۆژنامه‌كان.
واشنتن پۆست نموونه‌ى ئه‌وه‌ى هێناوه‌ته‌وه، كه له 30ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 1942 رۆژنامه‌كه وێنه‌يه‌كى هيتله‌رى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ته‌وقه له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانى ئه‌ڵمانى ده‌كات و يه‌كێكيان جلوبه‌رگى هێزى ده‌ريايى نازى له‌به‌ره و وێنه‌كه به ته‌ليگراف بۆ رۆژنامه‌كه ره‌وانه كراوه.
هه‌روه‌ها نموونه‌يه‌كى ديكه‌ى هێناوه‌ته‌وه, كه له 1944 بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێيدا رۆژنامه ئه‌مريكاييه‌كان هه‌مان ئه‌و وێنه‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌سه‌ر به‌رگى گۆڤارى نازييه‌كان بووه و تێيدا هيتله‌ر ته‌وقه‌ى له‌گه‌ڵ مۆسۆلۆنى كردووه. ئه‌و وێنه‌يه‌ش به هه‌مان شێوه له لايه‌ن ئه‌سوشێيتد پرێسه‌وه ناردراوه بۆ رۆژنامه‌كه.
نيكولاس ئوشونيسى، مامۆستاى په‌يوه‌ندييه‌كان له زانكۆى شاژنه مارى له‌نده‌ن، له باره‌ى پڕوپاگه‌نده‌ى نازييه‌كانه‌وه كتێبێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا ده‌ڵێت: ئه‌ڵمانه‌كان به روونى له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوون، كه رێگه‌يه‌كى راسته‌وخۆ بۆ گه‌يشتن به هۆشيارى هاوپه‌يمانان بدۆزنه‌وه و راسته‌وخۆ بگه‌نه هۆش و هه‌ستيان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: جێى گاڵته‌جاڕييه ئه‌سۆشێيتد پرێس ئه‌و وێنانه‌ى به‌كارهێناوه. به پاساوى ئه‌وه‌ى كامێرا درۆ ناكات، به‌ڵام كامێراى نازييه‌كان هه‌ميشه درۆى كردووه. چيرۆكێكى خه‌ياڵى گه‌وره بوو، هيچ كاتێك وێنه راسته‌قينه‌كه ئه‌وه نه‌بووه، كه هيتله‌ر ده‌يويست خه‌ڵك بيبينێت.
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌رپرسانى ئاژانسه‌كه به‌ڵگه‌ى هه‌بوونى رێككه‌وتنه‌كه‌يان خستووه‌ته‌ڕوو. دواى ئه‌وه‌ى هارييت شارنبرگ، توێژه‌رى ئه‌مريكايى ساڵى رابردوو، به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى دۆزييه‌وه و تێيدا ده‌ركه‌وتبوو ئاژانسه‌كه پێش ساڵى 1941 وێنه‌گرێكى سه‌ر به ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌ڵمانياى نازى دامه‌زراندووه. له 23ى ته‌مموز/ يۆليۆى 1942شدا به‌رپرسى نووسينگه‌ى ئاژانسه‌كه نووسينگه‌ى چاودێرى ئه‌مريكاى ئاگادار كردبوويه‌وه له ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه.
سه‌رچاوه: هافينگتۆن پۆست