یه‌په‌ژه‌: چەكەكانی ئەمریكا دژی توركیا بەكار ناھێنین

"دەخوازین جۆری چەكی گەورەمان پێبدرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

نه‌سرین عه‌بدوڵڵا، فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌په‌ژه‌ به‌ كوردستان24 راگه‌یاند، ئه‌وان چه‌كه‌كانی ئه‌مریكا له‌ دژی توركیا به‌كارناهێنن.

 فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌په‌ژه‌ گوتیشی، هه‌رچه‌نده‌ توركیا شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ دژی یه‌په‌گه‌ ده‌كات، به‌ڵام یه‌په‌گه‌ رێزی سنوور و دراوسێیه‌تی پاراستووه‌ و ئه‌وان له‌ خه‌باتی ئاشتیانه‌ و دیموكراتیانه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان دەخوازن لەو چەكانەی ئەمریكا پێیاندەدات چەكی گەورەی تێدابێت، چونكە داعش چەكی گەورەی لە دەستە و دژی ئەوان بەكاری دەھێنێ.