"چه‌كه‌كانی ئه‌مریكا له لای یه‌په‌گه ده‌مێننه‌وه"
K24 - ھەولێر
جۆن دۆریان گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش رایگه‌یاند ئه‌و چه‌كانه‌ی به یه‌په‌گه ده‌درێن، پاش ته‌واوبوونی شه‌ڕی دژی داعش ناگه‌ڕێندرێنه‌وه.
رۆژنامه‌ی جمهوورییه‌تی توركی به بڵاوكردنه‌وه‌ی "ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌مریكا، توركیا توڕه ده‌كات: چه‌كه قورسه‌كانی لای یه‌په‌گه ده‌مێننه‌وه" ئاماژه به لێدوانێكی جۆن دۆریان گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان كرد كه رایگه‌یاندووه "ئه‌و چه‌كانه‌ی به یه‌په‌گه ده‌درێت، به‌شێكیان له ناو سوریان و له‌وانه‌یه دابه‌شكردنی ده‌ستپێكردبێت. چه‌كه‌كان پاش ته‌واوبوونی شه‌ڕی دژی داعش ناگه‌ڕێندرێنه‌وه".
پاش ئەوەی دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری پێدانی چەك بە یەكینەكانی پاراستنی گەل-یەپەگە دەركرد، ناڕەزایەتیی بەرپرسانی توركیا لێكەوتەوە و سەرۆك كۆمار و سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوە بە جیا داوایان لە واشنتۆن كرد لەم بڕیارە پاشگەز ببێتەوە.
سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رۆژی 16 ئەم مانگە لەگەڵ ترەمپ كۆدەبێتەوە و پرسی یارمەتییەكانی ئەمریكا بە ھێزە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان تەوەریكی سەرەكی كۆبوونەوەكە دەبێت.
ئەردۆغان لە دوایین لێدوانی لەم بارەوە گوتووە داوا لە ترەمپ دەكات یارمەتییەكانی بۆ پەیەدە رابگرێت و رۆلی توركی لە كێشەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەبەر چاو بگرێت و گەشبینی خۆیشی لەم بارەوە دەربڕیوە.
بەرپرسانی ئەمریكا لە بەرامبەردا ھەوڵی دڵنیاكردنەوەی توركیایاندا، كە ئەو چەكانە لە شوێنێكی دیكە بەكار ناھێنرێن، بەپێچەوانەوە واشنتۆن یارمەتییەكانی خۆی بە یەپەگە رادەگرێت.
بەرپرسانی پەیەدە و یەپەگە بە پێشوازیكرن لەم ھەنگاوەی ئەمریكا، بە كردەوەیەكی ئاسایی دەزانن، كە پێشیان وایە دەرەنگ كەوتووە.
لە دوایین ھەڵوێستی، نه‌سرین عه‌بدوڵڵا فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌په‌ژه به كوردستان24 راگه‌یاند، ئه‌وان چه‌كه‌كانی ئه‌مریكا له دژی توركیا به‌كارناهێنن و داواشی كرد لەو چەكانەی ئەمریكا پێیاندەدات چەكی گەورەی تێدابێت، چونكە داعش چەكی گەورەی لە دەستە و دژی ئەوان بەكاری دەھێنێ.
بەرپرسێكی یەپەگە لە بارەی جوری ئەو چەكانەی ئەمریكا پێیان دەدات، بە ئاژانسی سپوتنیكی روسی گوتووه "لە گوللـە ھاوەن، موشەكی ئاراستەی گەرمایی، چەكی قورسی دۆشكا، چەكی ئۆتۆماتیكی، چەكی قورسی ئۆتۆماتیكی، زرێپۆش و تانك پێكھاتووە".
ھەروەھا بوونی زریپۆش و تانك بۆ چوونە ناوەوەی شاری رەققە و بوونی موشەكیش بۆ ته‌قاندنەوەی زریپۆش و ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكانی داعش بە پێویست زانی.