زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سواری كۆڵی "دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه" بوو بڵاوده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
لێكدانه‌وه‌و زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی ئه‌و وێنه‌یه بڵاو بووه‌ته‌وه كه پێشتر له لایه‌ن، ئاژانسی هه‌واڵی ناوه‌ندیی كۆریای باكوور بڵاوكرایه‌وه، كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور له ناو ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی پێده‌كه‌نێت و ئه‌فسه‌رێكی پیر خۆی به پشتی سه‌رۆكه‌وه هه‌ڵواسیووه.
شاره‌زایانی كاروباری كۆریای باكوور ده‌ڵێن" ئه‌و پیاوه پێده‌چوو یاری بازدان به‌سه‌ر پشتی سه‌رۆكدا ئه‌نجام بدات، ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی نێوه‌ندی سیاسی كۆریای باكووریش نییه".
شاره‌زایان وای ده‌بینن، ئه‌و ئه‌فسه‌ره به‌شداری له تاقیكردنه‌وه‌ی بزوێنه‌ری مووشه‌كه نوێیه‌كه‌ی كۆریای باكوور كردبێت كه ناوه‌ڕاستی مانگی ئادار / مارسی رابردوو تاقیكرایه‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش زۆره پێش تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه ئه‌و دیداره‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك "كیم جۆنگ ئون" سازكردبێ و وێنه‌كه‌ش ئه‌و كاته گیرابێت".
به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كانی "مایكڵ مادن" شیكه‌ره‌وه‌ی سه‌ربازی" ئه‌و جل وبه‌رگه سه‌ربازییه‌ی له به‌ری ئه‌و ئه‌فسه‌ره به ته‌مه‌نه‌دایه، جل و به‌رگی ئه‌فسه‌رێكی پله مامناوه‌ندیی هێزی ستراتیژی كۆریای باكوور بێت، كه ناو به ناو به‌رپرسیارییه‌تی كاروباری جیاوازیان پێ ده‌سپێردرێت و به‌رپرسیارییه‌تی سه‌كۆی مووشه‌كه جه‌نگییه‌كانیشیان له ئه‌ستۆدایه".
پرۆفیسۆر "جی چهۆن لیما" له زانكۆی سیولی پایته‌ختی كۆریای باشوور، ده‌ڵێت" ئه‌و وێنه‌یه خۆنمایشكردنی "كیم جۆنگ ئونه، ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌و شێوه‌یه بانگه‌شه بۆ خۆی بكات كه سه‌ركرده‌یه‌كی ساده‌یه و هاوڕێ خه‌ڵكانی ئاساییه، نه‌ك رێبه‌رێكی توندڕه‌وی داپڵۆسێنه‌ر و ده‌یه‌وێت به‌و شێوه‌یه به جیهان بڵێت وڵاته‌كه‌ی له ئارامیدایه".
ئه‌و پرۆفیسۆره ده‌ڵێت" پێشتر هیچ كه‌سێك بوێریی ئه‌وه‌ی نه‌بووه سواری كۆڵی "كیم ئێل سۆنگ"ـی باپیری و "كیم جۆنگ ئێل"ـی باوكی ببێت.