پێش كۆچكردن بۆ كوێستان مەڕ و بزنەكان دەبڕنەوە
K24 - قەسرێ
ساڵانه له‌وه‌رزی به‌هار پێش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوێستانه‌كان، ره‌وه‌ند و مه‌ڕداره‌كانی باشووری كوردستان مه‌ڕو بزنه‌كانیان دەبڕنەوە، ئەم كارە كە لەنێو مەڕدارەكان بە جۆبڕ ناودەبرێت، وەك نەریتێك بە ھەرەوەز ئەنجام دەدرێت، مەڕدارەكان گلەیی لەوە دەكەن به‌هۆی نه‌بوونی كارگه‌ی رستن و چنین، خوری و مووی بزن نرخه‌كه‌ی زۆر نزمه به‌جۆرێك زۆربه‌ی ئاژه‌ڵداره‌كان فڕێیده‌ده‌ن.